ئاژانس
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاندووه كه ئێستا به‌شێكی زۆری شاری موسڵ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه عێراقیهكاندایهو تا كۆتای ئه‌مساڵ ئه‌و شاره به ته‌واوه‌تی ئازاد ده‌كرێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژاسی ئاسۆ شێت پرێس ڕایگه‌یاند”ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ ئێستا ته‌نها بۆته بابه‌تی كات و چه‌كدارانی داعش هیچ هێز و توانایان نه‌ماوه بۆ به‌رگریكردن”
حه‌یده‌ر عه‌بادی وتیشی”ته‌نها 5 هه‌فته‌مان له‌به‌رده‌ستدایه‌و تا كۆتای ئه‌مساڵ شاری موسڵ ئازاد ده‌كه‌ین”
هاوكات عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كردووه‌و داوای هاوكاری لۆجستی زیاتری له ئیداره‌ی كۆشكی سپی كردووه.