ئاژانس
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه حه‌یده‌ر عه‌بادی به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌چێته شاری نیۆرك به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
نوسینگه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرای كردوه كه ئێواره‌ی ئه‌مرۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ره‌و نیۆرك به‌ڕێده‌كه‌وێت و به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا ده‌كات.
بڕیاریشه حه‌یده‌ر عه‌بادی له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا به‌شداری كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسی په‌نابه‌ران بكات به‌و پێیه‌ی عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ریان هه‌یه.
له‌و سه‌ردانه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا و سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و میسر و ئێران و پادشای ئوردن و ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی و ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپی و ناوچه‌كه‌دا كۆده‌بێته‌وه.