ئاژانس – سه‌لام هانه‌دنی
حکومەتی عێراق داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات وەزارەتی شەهیدان هەڵبووەشێنێتەوە یاخود بیکات بە دەزگایەکی بچووک بە بیانووی کێشەی یاسایی و کارگێڕی لە هاوتاکردنی مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان بە عێراق، وەزارەتی شەهیدانی هەرێمیش دەڵێن داواکەمان بە دەست نەگەیشتووە.
ڕۆژی 5ی 12ی ساڵی پار كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵا تایبه‌ت به هاوتاکردنه‌وه‌ی مووچه‌ی شه‌هیدانی هه‌رێم و به‌غداد ئه‌نجام دراو ڕاسپارده‌كان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كراوه، بەڵام سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق دەڵێت پێویستە وەزارەتی شەهیدانی هەرێم هەڵبووەشێتەوە چونکە هاوتاکردنەکە کێشەی یاسایی و کارگێڕیی هەیە.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״سه‌رۆكی ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق پێیوتووین كێشه‌ی یاسایی و كارگێڕی له پرسی هاوتاكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی شه‌هیدان ئه‌وه‌یه كه وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی حكومه‌تی هه‌رێم نابێت بمێنێت یان ده‌بێت بچووك بكرێته‌وه.״
وتیشی: ״گفتوگۆكان به‌رده‌وامن له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق مووچه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسیی هه‌رێم هاوتای عێراق بکات، ئه‌و كات ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه ئه‌و وه‌زاره‌ته له هه‌رێم بچو‌وكیش بكرێته‌وه یان هه‌ڵوه‌شێته‌وه زۆر گرنگ نییه.״
ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ند بێت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان بچووکكردنهوهی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وا ده‌بێت په‌رله‌مان یاسای وه‌زاره‌تی شه‌هیدان هه‌موار بكاته‌وه و گۆڕانكاری له مادده و بڕگه‌كان بكات.
״له ڕووی یاساییه‌وه ده‌بێت ئه‌و دامه‌زراوه‌ی كه له هه‌رێم هه‌یه هاوتای دامه‌زراوه‌كه‌ی به‌غداد بێت، به‌ڵام ئێستا هه‌رێم وه‌زاره‌تی شه‌هیدانه و عێراقیش ده‌زگای شه‌هیدان، بۆیه ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌بێت یاساكان گۆڕانكارییان تێدا بكرێت.״ شیروان میرزا وا ده‌ڵێت.
لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان هەرێم و بەغدا پێک هێندراوە بۆ هاوتاکردنی مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراوان هاوتای بەغدا و ئێستا ئەو لیژنەیە لە بەغدا کارەکانی دەکات.
فواد عوسمان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״هیچ نووسراو و داواكارییه‌ك نه‌هاتووه‌ته لای ئێمه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان بچووکكردنهوهی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، ئێمه‌ش وهزارهتێكین له حكومه‌تی هه‌رێم.״
هاوتاکردنی مووچەی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم لەگەڵ بەغدا دوای ئەوە هات کە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا دوای گرژییەکانی ڕیفراندۆم بەرەو ئاساییبوونەوە چوونەوە.
عوسمان كه‌ریم، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״هەوڵەکە ئه‌وه نییه شه‌هیدانی هه‌رێم ببنه شه‌هیدی حكومه‌تی عێراقی، به‌ڵكو ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه حكومه‌تی عێراقی مووچه‌كان هاوتا بكاته‌وه، ئیتر بۆچی ده‌بێت وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێم نه‌مێنێ.״
״حكومه‌تی هه‌رێم ڕازی نابێت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و بچووکكردنهوهی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش بكرێت ده‌بێت له په‌رله‌مانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و ده‌ستكاریی ئه‌و یاسایه بكرێت.״ عوسمان کەریم وای وت.