ئاژانس
زیاتر له شهش ساڵه، یاسای بودجەی حزبەكان له پهرلهمانى كوردستان دەركراوە و حكومهت كاری پێ ناكات، هەرچەند حزبە بچووكەكانی هەرێم كەوتنە بەر گووشاری یاسای بودجەی حزبەكان، چونكە بە گوێرەی یاساكە تەنیا چەند حزبێكی كوردستانی كە دەگەیشتنە پەرلەمان و بەشە بوودجەیان بەردەكەوت و ئەوانی دیكە مایەپووچ بوون.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە “ئاژانس”ی وت: “هۆكاری كارپێنەكردن بە یاساكە دەگەڕێتەوە بۆ قەیرانی دارایی، هەرچەند بەشێك لە حزبەكان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ قسەی لەسەر دەكەن، ئیتر ئەوە بووە بە یاسا و پێویستە حكومەت جێبەجێی بكات.”
“هیچ حزبێكى گەورە یان بچووك بودجەی پێ نادرێت و نەیتوانیوە سوود لەو یاسایە وەربگرێت، ئەو یاسایە ئەگەر جێبەجێ بكرێت بۆ هەموو حزبەكانە و وەك یەك سوودی لێ وەردەگرن”، زیاد جەبار وای وت.