ئاژانس
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری حکومەتی عێراق زانیاری لەبارەی کۆبونەوەکەی وەفدی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق دەکات و بە بەرهەمدار وەسفی دەکات.
سەعد معن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق ئەمڕۆ ١ شەممە رایگەیاند ” وەزارەتی ناوخۆ بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆ لەگەڵ کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم کۆبونەوە و باس لە زۆر پرسی تایبەت بە وەزارەتی ناوخۆ کرا”.
هەروەها ووتیشی ” باس لە هەریەکە لە ڕادەستکردنی خاڵە سنورییەکان و بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی تری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق کراوە وەک پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانی و ئەوانی تریش”.
ئاماژەی بەوەشداوە کە لێکتێگەیشتنی باش هەبووە لەنێوان هەردوولادا و بڕیارە وەفدێکی حکومیی سبەینێ دوو شەممە سەردانی بەغدا بکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەی داخستنی فرۆکەخانەکان و کێشەکانی تری نێوانیان.