ئاژانس
پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ڕێکەوتنێک و بۆ جاری سێیەم، شنگالی تەسلیم کردەوە، ئەو شارەی بەهۆی سیاسەتەکانی پارتیەوە، ماوەی چەندین ساڵە خەڵکەکەی ئاوارە و دەربەدەرن
ئەوان جارێک بۆ داعش بە جێهێڵدران و کران بە کەنیزەک، جارێک درانە دەست حەشدی شەعبی، ئێستاش تەنها بۆ دەرهێنانی شارەکە لە دەست کورد بە ڕێگەیەک کە لە مێژە ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا پلانی بۆ دادەڕێژێت، پارتی ڕادەستی بەغدادی دەکاتەوە
بەپێی ڕێککەوتنی ٩ ئۆکتۆبەر بۆ ڕادەستکردنەوەی شنگال کورد هیچی دەستناکەوێت، لەبەرامبەردا شنگال لەدەستدەدات، کە ئەم ڕێکەوتنە ١٦ی ئۆکتۆبەری ڕاستەقینەیە و خیانەتێکی دیکەی پارتیە لە خاک، چونکە بەپێی خاڵی (ئەلف) لە بواری ئەمنی ڕێکەوتنەکە شارەکە لە ڕووی ئەمنیەوە بەتەواوەتی دەدرێتە دەست بەغداد و کورد هیچ ڕۆڵێکی تێدا نابێت.
جگە لەوەش بەپێی خاڵی (تا) لە هەمان بڕگە، (پێویستە پەکەکە و هێزە نزیکەکانی ئەوان لە شنگال و دەوروبەری بچنە دەرەوە و هیچ ڕۆڵێک لە ناوچەکەدا نەبینن”
هەر هەموو ئەو هێزە کوردیانە کە لە شەنگال ڕۆڵی بەرچاویان بینی بۆ پاراستنی کورد، لەم پیلانگێریەدا لە شارەکە دەکرێنە دەرەوە، لەم کارەشدا پارتی هیچی پێنادرێت، چونکە شارەکە دەچێتە ژێر کۆنتڕۆڵی بەغدادەوە بەڵام وەک خۆیان دەڵێن، گەر نەزانن پردێک درووست بکەن، ئەوا دەزانن چۆن تێکی بدەن.
بەڕای تۆ هۆکاری ئەم هەموو نەهامەتییە چییە، کە پارتی بەسەر کوردانی ئێزیدی و شنگالدا دەهێنێت؟
خیانەتی ٩ی ئۆکتۆبەر … ڕێکەوتنێک لە پێناو تورکیادا
خیانەتی ٩ی ئۆکتۆبەر … ڕێکەوتنێک لە پێناو تورکیاداپارتی بۆچی شنگالی ڕادەستی بەغداد کردەوە؟لەبەرامبەردا چی دەستدەکەوێت؟ئامانجی ئەم ڕێکەوتنە چییە؟هەموو ئەمانە لەم ڕاپۆرتە پڕ زانیاریەی #ئاژانس ببینن
Posted by Azhans Newspaper on Sunday, October 11, 2020