پەرلەمان ڕیفراندۆم سەرکەوتووتر دەکات بەڵام بەبێ پەرلەمانیش هەر دەکرێت
سازدانی: ڕەهێڵ تەها
خه‌سره و گۆران، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌دات، ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم درووست ده‌کات و ده‌ڵێت: ״ئه‌گه‌ر له ناوخۆدا یه‌کگرتوو بین و ته‌بایی سیاسی هه‌بێت ئه‌وا مه‌ترسییه‌کان کارمان لێ ناکه‌ن.״
خه‌سره‌و گۆران، که هاوکات به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتیشه، له چاوپێکه‌وتنێکی ״ئاژانس״دا ڕوونی ده‌کاته‌وه، کاراکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕیفراندۆم سه‌رکه‌وتووتر ده‌کات، به‌ڵام پێشی وایه، ״ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانیش کارا نه‌کرێته‌وه ڕیفراندۆم ئه‌نجام ده‌درێت و کێشه‌ی نابێت.״
ئاژانس: با لەو پرسیارەوە دەست پێ بکەین، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دووەم كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لە بارەی ڕیفراندۆمەوە ئەنجام درا، كەچی هەردوو لایەنی كۆمەڵ و گۆڕان بەشدارییان نەكرد، هۆكارەكەی بۆچی دەگەڕێنەوە؟
خه‌سره‌و گۆران: هەوڵەكان بەردەوامە بۆ ئەوەی هەموو لایەك بەشدار بێت، هیوادارین هەموو لایەنەكان بە كۆمەڵ و گۆڕانیشەوە بەشدار بن.
ئاژانس: بەڵام لە كۆبوونەوەی یەكەمی لایەنە سیاسییەكاندا بڕیار بوو لەسەر ئەو پرسە سەردانی ئەو دوو لایەنە بكەن؟
خه‌سره‌و گۆران: بەڵێ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر ئەو پرسە سەردانی برایانی كۆمەڵی ئیسلامی كراوە، كە لە لایەن كاك فازڵ میرانی ئەنجام درا، بەڵام سەبارەت بە لایەنی بزووتنەوەی گۆڕان ئەو هەوڵانە هێشتا سەری نەگرتووە.
ئاژانس: پێتان وایە پێش وادەی ڕیفراندۆم پەرلەمان كارا بكرێتەوە، پارتی لەگەڵ ئەوەیە ڕیفراندۆم پێویستیی بە بڕیاری پەرلەمان هەیە؟
خه‌سره‌و گۆران: ئومێدەوارین پەرلەمان كارا بكرێتەوە و ڕیفراندۆم بكرێت، بە تەئكید تەبایی هەبێت و لایەنە سیاسییەكان یەكڕیز بن، ڕیفراندۆمەكە سەركەوتووتر دەبێت، بەڵام بەبێ پەرلەمانیش دەتوانرێ ڕیفراندۆم بكرێت، وەكو وتم حەتمەن بە پەرلەمانەوە باشتر و سەركەوتووتر دەبێت.
ئاژانس: وادەی ڕیفراندۆم نزیك دەبێتەوە، كەچی ئامادەباشییەكی ئەوتۆ نابینرێ، هیچ ئەگەرێك هەیە بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم؟
خه‌سره‌و گۆران: جارێ هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە كات و ساتی خۆی ئەنجام بدرێ كە(25/9/2017)یە، بەڵام شتی دیكە دەكرێ یان نا ئەوا دەكرێ ڕۆژانی ئاییندە باسی لێوە بكرێت.
ئاژانس: پێتان وایە ئەو مەترسییانە چین كە دەشێت ڕیفراندۆم بۆ سەر هەرێمی كوردستانی درووست بكات؟
خه‌سره‌و گۆران: بە تەئكید شتێكی وا گەورە و خەونی بابوباپیران و دەوڵەتی كوردی وا ئاسان نییە و نەیارمان زۆرە لەناو كوردستان و عێراق و دەوروپشت، دیارە ئەو سەركردە عێراقییانەی تا دوێنێ بە دۆستی هەرە نزیكی كوردمان دەزانین ئەمڕۆ هەڕەشەوگوڕەشە دەكەن، وەک ئەوەی ئێمە خاكی بابوباپیرانی ئەوانمان بردبێ، بەڵێ مەترسی هەیە، بەڵام ئەگەر كورد خاوەن هەڵوێست و ئیرادەی پۆڵایینی خۆی بێت هیچ هێزێك نییە لە دونیا بتوانێ ئیرادەی كورد تێك بشكێنێ.
ئاژانس: ئێستا وەفدێكی هەرێمی كوردستان لە دەرەوەیە بۆ مەسەلەی ڕیفراندۆم، پێتان وایە بتوانێ پشتیوانیی ئەو وڵاتانە بە دەست بهێنێت؟
خه‌سره‌و گۆران: قسەكردن لەگەڵ وڵاتە زلهێزەكان و لایەنە عێراقییەکان زۆر گرنگە بۆ سەركەوتنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم لە كوردستان.