د.ئومێد ڕەفیق
دادگاى باڵاى فیدراڵیى عێراق كۆتایى به‌و مشتومڕه هێنا له باره‌ى دهرئهنجامهكامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ى كه له ڕۆژى پێنجشه‌ممه 21ى حوزه‌یران ده‌ریكرد سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایانه‌ى كه دژ به هه‌موارى سێیه‌مى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان له 6ى حوزه‌یران په‌رله‌مانى عێراق خرابوویه به‌رده‌می، بێگومان بڕیاى دادگاى فیدراڵى بریارێكى پابه‌ندكه‌ره بۆ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان. دادگا بڕیاریدا به دهستووریبونى زۆربه‌ى هه‌مواره‌كه و ناده‌ستووریبوونى مادده‌ى 3ى تایبه‌ت به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و هه‌ڵبژاردنى جوڵه‌ى دانیشتوان له پارێزگاكانى (ڕومادى، سه‌لاحه‌ددین، نه‌ینه‌وا، دیاله)، هه‌روه‌ها ده‌نگدانى ئاواره‌كانى نیشته‌جێى كه‌مپه‌كان و، ده‌نگدانى مه‌رجدار و، ده‌نگدانى تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستان. دادگا ئه‌م مادده‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه چونكه پێى وایه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به شێوه‌یه‌كى ڕه‌ها بریتییه له لێسه‌ندنه‌وه‌ى ئیراده‌ى ده‌نگده‌ر و كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوره، چونكه ده‌ستور مافى یه‌كسانى و مافى ده‌نگدانى بۆ هه‌موان ده‌سته‌به‌ر كردووه .
دیاره وه‌زیفه‌ى ئه‌م دادگایه شیكردنه‌وه‌ى ئه‌و بریارو یاسایانه‌یه كه ململانێى له‌سه‌ر دروست ده‌بێت و پاشان ئه‌م دادگایه به‌پێى پسپۆڕێتى خۆى وه‌كو تاكه ده‌زگاى تایبه‌تمه‌ند كه مافی شیكردنه‌وه‌ى لا ده‌ستورى هه‌یه، بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دات له‌باره‌ى دهستووربوونى ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ى له ده‌سه‌ڵاتى یاسادانان یاخود ئه‌و بڕیارانه‌ى له ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنه‌وه ده‌ده‌چن، ئه‌مه كاره دهستورییهكهیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پرسیارى له‌سه‌ر ئه‌م دادگایه دروست كردوه بڕیاره‌كانى پێشوویه‌تی كه تاڕاده‌یه‌كى زۆر به به سیاسیكراو خوێندنه‌وه‌ى بۆ كراوه به تایبه‌تى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2014 و شیكردنه‌وه‌ى بۆ ده‌قى (گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى)، هه‌روه‌ها له خاوبڕیاردان له وه‌رگرتنى سكاڵاكان له‌م هه‌ڵبژاردنه و گرتنى عهساكه له ناوه‌ڕاسته‌وه، به مانایه‌كى تر پێش ئه‌وه‌ى ئه‌م دادگایه بڕیار بدات خوێندنه‌وه‌كان به‌و ئاراسته‌یه بون كه دادگاكه دڵى هه‌مو لایه‌نه‌كان ڕ‌ازى ده‌كات و، هاوسه‌نگى ده‌پارێزێت، ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌یه كه ئه‌م دادگایه له‌ژێر كاریگه‌رى سیاسى ناوخۆیى، به‌تایبه‌تى ئیراده‌ى سیاسى حیزبه به هێزه‌كان، یاخود پشت ده‌به‌ستێت به‌و ڕێكهوتنانهى له‌نێوان كاراكته‌ره سیاسییه بههێزهكاندایه هه‌یه‌و پاشان كاریگه‌رى هه‌رێمی، نه‌ك ته‌نها وه‌زیفه‌ى شیكردنه‌وه‌ى ده‌قه ده‌ستورییه‌كان بێت.
ئه‌م ده‌زگایه‌ش وه‌كو هه‌مو ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى تر‌ى عێراق كێشه‌ى بونیادى هه‌یه‌و له جیاتى ئه‌وه‌ى به‌شێك بێت له چاره‌سه‌رى قه‌یران، دروستكهرى قه‌یرانى تره، ڕه‌نگه بۆ قۆناغه‌كه له نزیك مه‌ودادا ڕۆڵى هێوركهرهوهیهكى كاتى گێڕابێت، به‌ڵام له دوورمه‌ودادا ئه‌م ده‌زگایه به‌رهه‌مهێنه‌رى قه‌یرانێكى تره كه دور نییه له ڕ‌وى سیاسیه‌وه عێراق به‌ره‌و داڵانێكى سیاسى تاریك به‌رێت و كێشه‌كان گه‌وره‌تر بن له‌وه‌ى ئێستا هه‌ن، به‌ڵگه‌ى ئاشكرا‌و ڕوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م دادگایه له‌ژێركاریگه‌رى سیاسى ناوخۆیى و هه‌رێمیدایه ئه‌و ڕێكه‌وتنه سیاسیه تازانه ده‌بێت كه ڕاسته‌وخۆ دواى بڕیاره‌كانى دادگاكه ئاشكرا ده‌بن و ڕاده‌گه‌ینرێن. بۆیه بیركردنه‌وه له‌وه‌ى كه ئه‌م دادگایه به‌شێكه له چاره‌سه‌ر و له ده‌ره‌وه‌ى قه‌یرانه‌كانن، بیركردنه‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى تێگه‌یشتن له لۆژیكى كارى حیزبى و كارى سیاسى له عێراق و سوڕانه‌وه‌یه له بازنه‌یه‌كى بۆشدا، ئه‌و بڕیارانه‌ى دادگاكه ده‌ریكردن ته‌نها گوزارشت له فه‌شه‌لى ئه‌م سیسته‌مه سیاسییه‌ى ئێستاى عێراق ده‌كات. له ئێستادا ڕه‌نگه هه‌ندێك حیزبى سیاسى شاگه‌شگه كردبێت، هه‌ندێكى تریش قه‌ڵس بووبن، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كان گرنگن و پابه‌ندبوون به بڕیاره‌كانه‌وه له بڕیاره‌كان گرنگترن.