ئاژانس
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو سبه‌ینێ رێكه‌وتى 16 ى 10 ى 2017 په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رێكه‌وتى 18 ى 10 ى 2017 دواخرا.
به‌پێى بانگهێشتنامه‌یه‌كى “جه‌عفه‌ر ئیمینكى” جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ینێ دوو شه‌ممه بۆ رۆژى چوار شه‌ممه دواخراوه.
بڕیاربوو له دانیشتنه‌كه‌ى سبه‌ینێى په‌رله‌مانى كوردستاندا سكرتێرى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و هه‌روه‌ها تاووتوێى پرسى به‌ڕێوه‌چوون یاخود دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بكرێت.