ئاژانس
له چه‌ند رۆژی ڕابردودا نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار به‌ریژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه‌و لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراقیش داواده‌كات كه رێگری له‌و به‌رزبونه‌وه‌یه بگیرێت.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند” بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی دۆلار له بازاره‌کانی عێراق و سه‌قامگیربوونی، ده‌بێت بانکی ناوه‌ندی عێراق پێداچوونه‌وه به ئالیاتی فرۆشتنی دۆلار بکات بۆ سه‌قامگیرکردنی نرخی دیناری عێراقی”
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی وتیشی”هۆکاری دابه‌زینی به‌های دیناری عێراقی به‌رانبه‌ر به دۆلار ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پشت به‌ستنی بانکی ناوه‌ندی به چه‌ند بانکێکی ئه‌هلی له مه‌زادی دراوی بیانی وه نه‌بوونی چاودێری یه‌کی به‌هێز بۆ کاری ئه‌و بانکانه”
مه‌سعود حه‌یده‌ر وتیشی”لیژنه‌ی دارای په‌رله‌مانی عێراق داوای له بانکی ناوه‌ندی کردووه بۆ کۆنترۆل کردنی مه‌زادی دراوی بیانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی کاری بانکه ئههلێکان. داتا‌و به‌یاناتی فه‌رمی ده‌یسه‌لمێنن که هه‌ندێک له‌و بانکانه به پسوله‌ی ساخته به‌شداری له مه‌زادی کرینی دۆلار ده‌که‌ن”
له ئێستاشدا لیژنه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته‌و رێگری له به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلار پێكهێندراوه كه ئه‌مڕۆ نرخی 100 له بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا 131هه‌زار و 250 دینار بووه.