هەیە 15 ساڵە مردووە و شوقەکهی لا ماوە
ئاژانس – هێمن مامەند
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵمه‌تێکی ده‌ست پێ کردووه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی شوقه له‌و که‌سانه‌ی که پێیان دراوه و پێویست نه‌بووه حکومه‌ت کرێیان بۆ بدات، بۆ ئەو مەبەستەش سەدان شوقە وەرگیراونەتەوە و کرێکان بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕێندراونەتەوە.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە سەدان كلیلی شوقە لەو كەسانە وەرگیراوەتەوە كە بە ناحەق شوقەیان پێ دراوە و حكومەت كرێی بۆ داون.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی که نه‌یویست ناوی بهێندرێت به ״ئاژانس״ی وت: ״بە داخەوە بە سەدان شوقە دراون بە كادر و ئەندام و نووسەر و هونەرمەندی پارتی و نزیك لە پارتی، ماوەی چەندین ساڵە حكومەت كرێی شوقە و ئاو و كارەبای بۆ داون.״
به پێی زانیارییه‌کانی ״ئاژانس״، له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌دان شوقه له‌و که‌سانه وه‌رگیراونه‌ته‌وه که له پڕۆژه گرانبه‌هاکانی هه‌ولێر له‌سه‌ر حسابی حکومه‌ت تێیدا بوون.
״شوقه دراوه به هونه‌رمه‌ند که 15 ساڵه نه‌ماوه، خه‌ڵکانێک شوقه‌که‌یان داوه‌ته‌وه به کرێ و حکومه‌تیش کرێیه‌کی داوه به خاوه‌نی شوقه‌که.״ به‌رپرسه‌که‌ی پارتی وای وت.
ئارام کەریم، کە هونەرمەندێکی شێوەکارییە و لە شاری هەولێر خاوەن گەلەرییە، ئەو زانیارییانەی بۆ ״ئاژانس״ پشتڕاست کردەوە، کە جیاوازییەکی زۆر لە نێوان ئەو هونەرمەندانەدا کراوە کە سەر بە پارتین و ئەوانەش کە پارتی نین.
ئەو وتی: ״ئەو شوقانە سەرجەمیان بە ناوی گەلەرییەوە دراون بە هونەرمەندەکانی پارتی، جگە لە شوقەکان نەسریەیەکی مانگانەشیان هەیە لە یەک ملیۆن دینارەوە بۆ دە ملیۆن دینار، بەڵام زۆر دەگمەن شوقەکەی کردووە بە گەلەری، یان خۆی تیایدا دانیشتووە یان داویەتییەوە بە کرێ.״
مهم بوورهان قانع، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕۆشنبیریی په‌رله‌مانی کوردستان و په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ به ״ئاژانس״ی ڕاگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و شوقه و ڤێللایانهی به ناوی گه‌له‌ری و پێشانگا و ناوی تره‌وه دراون به هونه‌رمه‌ند و به‌و شێوه‌یه به کار نه‌هاتوون پێویسته حکومه‌ت وه‌ریان بگرێته‌وه و بیانگه‌ڕێنێته‌وه.
وتیشی: ״له لیژنه‌که‌مان گفتوگۆی ئه‌و پرسه ده‌که‌ین و دوای ئه‌وه‌ش به‌دواداچوونی بۆ ده‌که‌ین.״