عومه‌ر عه‌لی محه‌مه‌د
به درێژایی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌گه‌ر سه‌یری په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی هه‌موو پارته سیاسییه‌كان بكه‌ین له ئه‌مپه‌ڕی چه‌په‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی ڕاست، هه‌موویان له په‌یڕه‌و و پڕۆگرامهكانیاندا و به تایبه‌تییش له ئامانجه‌كانیان له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیدا باس له جۆرێك له مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌كه‌ن و كه ئه‌ویش به پێی قۆناغه مێژووییه‌كه و بارودۆخه سیاسییه جۆربه‌جۆره‌كان گۆڕاوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه كه كورد فیدراڵییه‌تی وه‌ك جۆرێك له مافی چاره‌ی خۆنووسین دیاری كردبوو، به‌ڵام به هۆی گه‌شه‌نه‌كردنی دیموكراسییه‌ت له عێراق و بێبه‌شبوونی كورد له مافه ئابووری و سیاسی و كولتوورییه‌كان له ده‌وڵه‌تی عێراقی سه‌نته‌ر، فیدراڵییه‌ت نه‌یتوانی مانایه‌ك ببه‌خشێت بۆ كورد.
له‌م بارودۆخه ناهه‌مواره‌دا، كورد له هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانی فیدراڵییهتهكهی وه‌ك له پێناسه ده‌ستوورییه‌كاندا هاتووه به‌رجه‌سته بكات، له‌به رئهوه له ئێستادا دوو هه‌ڵبژارده له‌به‌رده‌م كورددایه، یان مانه‌وه له هه‌مان دۆخدا و چاوه‌ڕوانكردنی باشبوونی بارودۆخی به‌غدا، یان هه‌نگاوهه‌ڵگرتن بۆ قۆناغێكی تر كه ئه‌نجادانی ڕیفراندۆم و جیابوونه‌وه و چه‌سپاندن مافی چاره‌ی خۆنووسینه، به‌ڵام كاتێك كه دێینه‌وه سه‌ر بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌داخه‌وه ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی نییه بێ دوودڵی ئه‌و هه‌نگاوه بنێت، به‌تایبه‌تیش له‌پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كار خرا و حكوومه‌ت لاواز بوو، ئابوورییه‌كه‌ی ڕوی له داڕووخان و هه‌ره‌س كرد و دواجاریش بڕیاری پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه به ته‌واوی دید و تێڕوانینی هاووڵاتییانی به‌رامبه‌ر حكوومه‌ت و به تایبه‌تییش پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان گۆڕی. نزیكه‌ی دوو ساڵه ئه‌و بارودۆخه به‌و شێوه‌یه‌یه، له‌م بارودۆخه چه‌قبه‌ستووه ئاڵۆزه‌دا له ئێستادا پارتی ده‌یه‌وێت ڕابه‌رایه‌تیی قۆناغێكی نوێ بكات كه ڕیفراندۆمه، به هۆی بارودۆخه چه‌قبه‌ستووه‌كه و ئاڵۆزیی په‌یوه‌ندیی پارته سیاسییه‌كان به تایبه‌تییش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، ئێستا په‌یوه‌ندییه خراپه حزبییه‌كه، هاتووه‌ته ناو كایه‌ی ڕیفراندۆم و دوو پارتی وه‌ك كۆمه‌ڵ و گۆڕان چوونه به‌ره‌یه‌ك كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان دوورهپهڕێز ده‌گرن و به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كان ناكه‌ن و هه‌ندێك له به‌رپرسه‌كانیشیان ده‌ڵێن سه‌رناگرێت، ئه‌ویش به پاساوی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ئه‌م بڕیاره له تاكه مه‌رجه‌عی شه‌رعی و یاسایی كه په‌رله‌مانی كوردستانه ده‌بێت ده‌ربچێت، به‌پێی ئه‌م ڕایه‌ش كوردستان ده‌بێت هه‌ر له‌و دۆخه‌دا بمێنێته‌وه و درێژه بكێشێ و له‌مه‌شدا هاووڵاتییان قوربانیی یه‌كه‌من. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ڕایه‌كی تر هه‌یه كه ده‌یه‌وێت ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت و هه‌رێمی كوردستان بچێته قۆناغێكی تر و دواجاریش به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بچێت.
له‌م دۆخه سیاسییه‌دا، ده‌بێت پارته سیاسییه‌كان باشتر دۆخه‌كه هه‌ڵبسه‌نگێنن و هه‌مووشیان له هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی دۆخهكهدابن، چونكه بابه‌تێكی گرنگی وه‌ك ڕیفراندۆم سه‌ره‌تا پێویستی به كۆده‌نگیی پارته سیاسییه‌كان هه‌یه و دواجاریش ده‌بێت ئه‌وه دابه‌زێته نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه، چونكه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه سه‌یر بكرێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا وێنه‌یه‌كی زۆر ناته‌ندرووست و قه‌یراناوی له كوردستان نیشان ده‌دات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا كورد كه ده‌یان ساڵ خه‌باتی كردووه و خوێنی ڕشتووه و ته‌نها ئامانجی مافی چاره‌ی خۆنووسین بوو، ئایا چۆن ده‌بێت له ئێستادا به‌شێك له پارته سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ر به نه‌خێر ده‌نگ بۆ ڕیفراندۆم بده‌ن؟ ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م بۆچوونه‌یان هه‌یه، نابێت بۆچوونه‌كانیان نادیده بگیرێت و ته‌خوین بكرێن، چونكه ئه‌مانه‌ش هاووڵاتییانی خۆمانن و به‌شێكن له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، له‌به‌ر ئه‌وه یان ده‌بێت پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌نگاوێك بێته پێش و گوێ له ئه‌و ده‌نگه ناڕازییه بگرێت و ترس و نیگه‌رانییه‌كانیان بڕه‌وێنێته‌وه، یان ده‌بێت پارته سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ر به دیدێكی تر بێنه مه‌یدان و مامه‌ڵه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن، كه پێم وایه ئه‌مه‌ی دواییان ده‌بێت زۆرتر جێگه‌ی بایه‌خ بێت، چونكه پارتی به‌و گوتاره‌ی كه ئێستا هه‌یه‌تی له به‌رامبه‌ر پارته سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ر، له‌وه ناچێت به‌نیازی ئه‌وه‌بێت گۆڕانكاری له دید و بۆچوونیدا بكات.
له باری دووه‌مدا، پێویسته پارته سیاسییه‌كان بۆ شكاندنی ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه و تاقیكردنه‌وه‌ی سیناریۆیه‌كی تر ئه‌م هه‌نگاوه بنێن، كه ئه‌ویش كۆمه‌ڵێك ئیجابیاتی كورتخایه‌ن و ستراتیجیشی هه‌یه، ده‌بێت پارته سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ر شتی نوێ تاقی بكه‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و پارتانه ده‌ڵێن پارتی ئه‌مه‌ی به‌ڕاست نییه و وه‌ك گه‌مه‌ی سیاسی سه‌یری ده‌كات، ده‌بێت هه‌نگاوێك بێنه پێش و بۆچوونه‌كانی پارتی له‌مه‌ڕ ڕیفراندۆم و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ تاقی بكه‌نه‌وه، هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه به‌شداری بكه‌ن و پارتی بخه‌نه به‌رده‌م بڕیارێكی چاره‌نووسساز كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، له دوای ڕیفراندۆم ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی ڕابگه‌یه‌نێت، یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌وانه‌ی دژی ڕیفراندۆم ده‌وه‌ستنه‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئیراده‌ی گۆڕانكارییان له خۆیاندا مراندووه و جووڵه‌یان لێ بڕاوه‌و هه‌موو شته‌كانیان داوه‌ته ده‌ست پارتی، بێ ئه‌وه‌ی خۆیان جووڵه‌یه‌ك بكه‌ن، به‌ڵكو به‌رده‌وام گوتارێكیان هه‌یه كه دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر پارته‌كان له نێوان خۆیان له لایه‌ك و له لایه‌كی تره‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات زیاتر ده‌كه‌ن و ئه‌م گوتاره‌ش ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی خستووه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسی، پارته سیاسییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی پارتیدان پێویسته ئه‌و پڕۆژه چاكسازییانه‌ی كه هه‌یانه له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵی بگرن و له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌وه ڕێگه بۆ ئه‌م چاكسازییه خۆش بكه‌ن، خۆشبه‌ختانه له كوردستاندا پێگه‌كانی تاكڕه‌وی و دیكتاتۆرییه‌ت لاوازه و پارتی‌یش هێزێكی زۆرینه نییه له كوردستاندا كه له توانایدا بێت به تاكڕه‌وی حوكمی هه‌موو كوردستان بكات، پێم وایه ئه‌وكاته‌ش پارتی پێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌زانێت و ناتوانێت له هه‌موان یاخی بێت.