هەردووکیان برای ڕاکان جبوورین
ئاژانس
دوو سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی داعش کە پلەیان ئەمیرە و لە حەویجە گەڕاونەتەوە کەرکوک، لە ئێستادا بەرپرسیارێتیی ئەمنییان پێ سپێردراوە و هەر دوو سەرکردەکەش برای ڕاکان جبووری، پارێزگاری کاتیی کەرکوکن.
ئه‌و دوو برایه‌ی جبووری کە ناویان فەهمی سه‌عید عه‌لی جبووری و فەرحان سه‌عید عەلی جبوریه، له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2017 له‌گه‌ڵ لێشاوی ئاواره‌كاندا خۆیان گه‌یاندووه‌ته كه‌مپی ئاواره‌كانی كه‌ركوك و پاشان ڕاکان جبووری لە کەمپەکە دەریهێناون و له ئێستادا له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌وام ده‌كه‌ن و له‌نێو بینای پارێزگادا به‌رپرسیارێتیی ئه‌منی پێ سپاردون.
لیوا محه‌مه‌د ڕێگر، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه له سنووری میحوه‌ری پردێ به ״ئاژانس״ی وت: ״دوو سه‌ركرده‌ی گروپی تیرۆریستیی داعش به پله‌ی ئه‌میر له حه‌ویجه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركوك و له ئێستادا به‌رپرسیارێتیی ئه‌منییان پێ سپێردراوه له شاره‌كه كه هه‌ردووكیان برای ڕاكان جبووری، پارێزگاری كاتیی كه‌ركوكن.״
وتیشی: ״ئه‌و دوو برایه‌ی ڕاكان جبووری پێشووتر له‌نێو گروپی تیرۆریستیی نه‌قشبه‌ندی بوون، له ساڵی 2014یشه‌وه په‌یوه‌ندییان به گروپی تیرۆریستیی داعشه‌وه كرد به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گروپه ده‌ستی به‌سه‌ر قه‌زای حه‌ویجه‌دا گرت.״
یەکێک لە براکانی ڕاکان جبووری بووەتە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی و ئەمنییەتی پارێزگاشی پێ سپێردراوە.
״براكانی ڕاكان جبووری له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داعشدا به‌رپرسیارێتیی ناوچه‌كانی ناحیه‌ی زاب و ڕۆژئاوای حه‌ویجه‌یان له ئه‌ستۆ بووه.״ لیوا محەمەد ڕێگر وای وت.