ئاژانس
خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان دۆتمێر نازی، سەرقاڵی ڤیدیۆکلیپێکی نوێیە و بە وتەی خۆی لە جەژندا بڵاوی دەکاتەوە.
دۆتمێر لەبارەی بەرهەمەکەیەوە بە “ئاژانس”ی وت: “ئەم کارە نوێیەم بەرهەمێکی خۆشەویستیە و کارەکە فۆلکلۆرە، بڕیارە بۆ جەژنی قوربان ڤیدیۆکلیپەکەی بڵاو ببێتەوە و کارەکانیشی لە لایەن ڕێناس میرانەوە ئەنجام دراوە و هۆندراوەی ئەردەوان برادۆستیە و عیماد عەلی کاری ڕێکخستنی بۆ کردووە.”
دۆتمێر وتیشی: “من لە کارەکانمدا زیاتر بە شێوازی فۆلکلۆری و جلوبەرگی کوردییەوە دەردەکەوم و ئەو ستایلەش لە منەوە نزیکە، سەرجەم بەرهەمەکانیشم بە هەوڵ و ماندووبوونی تاکەکەسیی خۆم دێتە بەرهەم، بەڵام خۆسەویستیم بۆ هونەرەکەم وا دەکات بەردەوام بم.” دۆتمێر نازی (٢٨ ساڵ)، لە شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و لە منداڵییەوە لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات و خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە.