ئاژانس
سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه پاش كۆتایهاتنی شه‌ڕی موسڵ دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و به‌م جۆره‌ی ئێستا نامێنێت.
فه‌خره‌دین قادر سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان به ئاژانسی وت”ئه‌گه‌ر شه‌ڕى موسڵ بكرێت و پاك بكرێته‌وه پێم وایه دۆخى هه‌رێمى كوردستان گۆڕانكاریى تێدا درووست ده‌بێت، دواى شه‌ڕى موسڵ ئه‌م دۆخه‌ى هه‌یه له هه‌رێمى كوردستاندا قبووڵ ناكرێت تا هه‌ڵبژاردنى داهاتوو به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت”
سكرتێرى په‌رله‌مانى كوردستان وتیشی”بێموچه‌یى و ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه‌ى لە كوردستاندا درووست بووه، به‌شێكى زۆرى هیى ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مان كارا نییه‌و ئێستا حكوومه‌ت چاودێریى له‌سه‌ر نییه و په‌رله‌مان په‌ك ده‌خرێت، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان كارا بێت هه‌ر له سه‌رۆكى حكوومه‌ت و جێگر و وه‌زیره‌كانه‌وه بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێن و به ڕێكاره یاساییه‌كان پێیان ده‌ڵێن بێزه‌حمه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌وته به 24 دۆلار ده‌فرۆشرا تۆ چارهكهمووچه ده‌ده‌ى، ئه‌ى خێره ئێستا 53 دۆلاره بۆچى هه‌ر چارهكهمووچه ده‌ده‌یت؟”