ئاژانس
پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ به فه‌رمی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا سوێندی یاسایی خوارد، له ماوه‌ی 48 كاتژمێری ده‌ستبه‌كاربونیدا چه‌ندین بڕیاری ده‌ركرد كه به‌شێكیان له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنی دابوو.
دۆناڵد تره‌مپ له‌و ماوه‌یه‌دا چاوی كه‌وت به نوێنه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا CIA و كۆده‌كانی تایبه‌ت به به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی پێدرا.
به ده‌ر له‌وه‌ش دۆناڵد تره‌م چه‌ند بڕیارێكی دیكه‌ی ده‌ركرد كه یه‌كێك له‌وانه كاركردن بوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چاودێری ته‌ندروستی و كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵنیایی له كڕینی خانوبه‌ره و ڕاسپاردنی جیمس ماتیس بۆ پۆستی وه‌زیری به‌رگری.
جگه له‌وه‌ش دۆناڵد تره‌مپ گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له وڵاتانی كه‌نه‌دا و به‌ڕیتانیا و ئیسرائیل و مه‌كسیك ده‌ستپێكرد به مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی په‌یوه‌ندی نێوانیان و بڕیاریشه كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له ئیسرائیل له ته‌لئه‌بیبه‌وه بگوازێته‌وه بۆ شاری قودس.