ئاژانس
خانمە هونەرمەندی کورد دیلان خۆشناو ڕایدەگەیەنێت کە سەرقاڵی کلیپکردنی بەرهەمێکی نوێیەتی و دەبێتە یەکەم کاری هونەرییشی بۆ ئەمساڵ.
دیلان خۆشناو بە “ئاژانس”ی وت: “بەرهەمێکی نوێم ئامادەیە بە ناوی (هەتا مابم) کە لە ستۆدیۆکەی خۆمدا تۆمار کراوە لە وڵاتی ئەڵمانیا و ئێستاش سەرقاڵکردنی کلیپکردنی بەرهەمەکەمم، کە گۆرانییەکی خۆشەویستی و سۆزدارییە.”
دیلان خۆشناو وتیشی: “هەوڵم داوە لەم کارە نوێیەمدا بە شێوازێکی جیاواز کار بکەم و ئەو ڕەخنانە لەبەرچاو بگرم کە پێشتر لە کارەکانی دیکهم گیراوە، هەرچەندە بە دڵنیاییەوە کاتێک کارێک دەکەیت بە دڵی هەموان نابێت و ناڕەزایی و ڕەخنە هەر دەبێت، بەڵام هیوادارم کارە نوێکەم جێگایی ڕەزامەندیی هەموان بێت.”
دیلان خۆشناو له شاری ههولێر له دایك بووه و دواتریش لهگهڵ خانهوادهكهی چوونهته ئهڵمانیا و پاش بهشداریكردنی له پڕۆگرامی the voice ـی ئهڵمانی ناوبانگێكی زۆری پهیدا كرد و ئێستاش خاوەنی چەند ڤیدیۆکلیپ و بەرهەمی هونەرییە.