ئاژانس
خانمە هونەرمەند دینا عەزیزی لە ماوەی ڕابردووودا چەند بەرهەمێکی بڵاو کردەوە و ئاماژە بەوەش دەدات کە کاری نوێی دیکەشی دەبێت.
دینا لە بارەی بەرهەمەکانییهوە بە “ئاژانس”ی وت: “لە ماوەی ڕابردوودا لە گەڵ هاوسەرەکەم (مەهدی چەقاکەبوودی) بەرهەمێکمان بڵاو کردەوە بە ناوی (دەنگی کورد) کە کارێک بوو بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکەی پار بەرهەممان هێنا.”
دینا وتیشی: “لەگەڵ هاوسەرەکەم بە نیازی ئەنجامدانی بەرهەمێکی دیکەین کە بە شێوازی دوێت دەبێت و بە شێوەزاری کوردیی کەلهوڕیی کرماشانی و کوردیی سۆرانی بەرهەمی دەهێنین و لە ئێستادا کار لەسەر ئەو بەرهەمە دەکەین.”
دینا عەزیزی ناسراوە بە (دیانا دانیمارک) لە شاری کرماشان لە دایک بووە و ماوەی زیاتر لە ٢٤ ساڵە لە وڵاتی دانیمارک ژیان بەسەر دەبات و کاری هونەری دەکات.