״دەبێتە هۆی بچووککردنەوەی پەرلەمان״
ئاژانس – سه‌لام هانه‌دنی
هەوڵی دامەزراندنی دەستەیەکی نیشتیمانیی لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دەستی پێ کردووە کە بڕیارە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان درووست بکرێت، لایەنەکان بە باشی دەزانن و دەڵێن نابێت قۆرخکاریی تێدا بکرێت.
دامه‌زراندنی ده‌سته‌كه بۆ گفتوگۆ و ڕاوێژ ده‌بێت له باره‌ی پرسه نیشتیمانی و چاره‌نووسسازه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، کە لە چەند وەزیرێک و پەرلەمانتارانی کوردستان و بەغدای سەرجەم هێزە سیاسییەکان پێک دەهێندرێت.
سه‌ركۆ گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتیی بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״وه‌ك یه‌كێتیی ده‌سته‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه به باش ده‌زانین كه پێك بهێنرێت و حكومه‌ت نوێنه‌ری خۆی هه‌بێت له ده‌سته‌كه، ئه‌گه‌ر هه‌موو فراكسیۆنه‌كان به‌شدار نه‌بن ئێمه له‌گه‌ڵی نین.״
وتیشی: ״درووستكردنی ئه‌و ده‌سته‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حكومه‌ت و په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان باسی لێوه كراوه، هاوکات نابێت یەک لایەن قۆرخی بکات و بڕیارەکان یەکلایی بکاتەوە.״
بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پەرلەمان خۆی تاکە دامەزراوەی شەرعیی کوردستانە کە نوێنەری خەڵکی تێدایە و بە دەنگی خەڵک دانراوە، دەتوانێت هەموو پرسە نیشتیمانی و چارەنووسسازەکانی تێدا یەکلا بکرێتەوە.
دابان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״ئه‌و ده‌سته‌یه به كارێكی باش ده‌زانین، ده‌بێته ده‌سته‌یه‌كی شه‌رعی و هیچ لایه‌نێك به ته‌نها و به هه‌وڵی حزبییانه ناتوانێت بڕیار بدات له پرسه گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كان و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا.״
لە ماوەکانی ڕابردوودا لایەنەکانی هەرێم ڕەخنەی ئەوەیان گرتووە کە بڕیاردان لە هەرێمی کوردستان لە لایەن لایەنێکی سیاسییەوە قۆرخ کراوە.
جوان ڕۆژبه‌یانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی بە ״ئاژانس״ی ڕاگەیاند: وه‌ك پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌م دهستهیهداین كه درووست بكرێت، چونكه گرنگه و ده‌بێته هۆی لێكنزیكبوونه‌وه له نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم و دواتریش نزیكبوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق.
ئێستا ئەنجوومەنی وەزیران سەرقاڵی ئامادەکارییە کە بە پڕۆژەیاسایەک دەستەکە بنێرێتە پەرلەمان و پەسەند بکرێت.
ڕووپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بە ״ئاژانس״ی وت: ״بوونی ئەو دەستەیە گرنگە کە لە هەموو لایەنەکان بێ جیاوازی درووست بکرێت.״
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ندان ده‌سته و وه‌زاره‌ت بوونیان هه‌یه له هه‌رێم و ساڵانه بودجه‌یه‌كی زۆر خه‌رج ده‌كه‌ن، ئیتر پێویست به‌وه ناكات ده‌سته‌یه‌كی تر دابنرێت و هێنده‌ی تر باری سه‌رشانی حكومه‌ت گرانتر بكرێت. ئه‌مه وته‌ی سیروان بابان، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێیه لە پەرلەمانی کوردستان.
ئەو پەرلەمانتارە بۆ ״ئاژانس״ وتیشی: ״ئه‌وە بچووككردنه‌وه و نه‌هێشتنی گرنگی و شه‌رعییه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه، كه ده‌سته و دامه‌زراوه‌ی تر داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌موو دامه‌زراوانه كه هه‌ن نه‌توانن گفتوگۆ و دانوستان بكه‌ن، ئیتر ئه‌و ده‌سته‌یه چۆن ده‌توانێت، له كاتێكدا ئه‌ندامه‌كانی هه‌ر ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت بن.״