ڕوپی کۆر
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: شلێر ڕەشید
پرسیی چۆن ئەوەندە ئاسانە بۆت
بەو جۆرە بۆ خەڵک میهرەبان بیت
کە لێوەکانم وەڵامیان دایەوە
شیر و هەنگوین تک تک هاتنە خوارێ
چونکە خەڵک
میهرەبان نەبوون بۆم
یەکەم کوڕ ماچی کردم
شانەکانمی داگرت بۆ خوارەوە
وەکو سووکانی
یەکەم پاسکیل
کە بۆ یەکەمجار لێی خوڕیبێت
پێنجساڵان بووم
بۆنی دەهات
بۆنی برسییەتیی لێوەکانی
لە باوکە بەڕۆژووەکەی
وەری گرتبوو
ئەویش لە دایکی سەعات 4:00ـی بەیانی
یەکەم کوڕ بوو کە فێرم بکات
جەستەم
بدرێتە ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت
بەو جۆرە دەبێت هەست بە هەموو شتێک بکەم
لە هەمووی کەمتر
خودایە
هەستم بە بەتاڵی دەکرد
وەکو دایکی لە ٤:٢٥ـی بەیانی
خوێنی تۆیە
بەدەمارەکانمدا دەڕوات
پێم بڵێ
چۆن بیرم بچێتەوە
چارەسازەکە
بووکەشووشەیەکت لە بەردەم دادەنێت
بە ئەندازەی منداڵێکە
مامت حەزی لە دەستلێدان بوو
ئاماژە بکە دەستی لە کوێت دا
تۆ ئاماژە دەکەیت بۆ ئەو شوێنە
بۆ نێوان ڕانەکانی
پەنجەی خستە ناوی
وەکو دانپێدانانێک
هەست بە چی دەکەیت
تف قووت دەدەیت
بۆ ناو قوڕگت
بە هۆی ددانەکانتەوە
دەڵێیت باش
لە ڕاستیدا بەنج بوویتە
– خولی ناوەڕاست حەفتە
ئەو دەبوو
یەکەم نێری خۆشەویست بێت لە ژیان
تۆ هێشتا هەر بۆی دەگەڕێیت
لە هەموو شوێنێک
-باوک
زۆر دەترسایت
لە دەنگم
بڕیارم دا
خۆشم بترسم
ئەو گوڵێک بوو
لەناو دەستیاندا
ئەوانە بێئاگا بوون
لەوەی بیپارێزن
هەموو جارێک بێ خۆشەویستی
هاوار بەسەر کچەکەتدا دەکەیت و قسەی بۆ دەکەیت
فێری شڵەژانی دەکەیت
بە میهرەبانییەوە تووڕە دەبیت
وەکو ئەوەی ئایدیایەکی باش بێت
تاکو ئەو کاتەی کە گەورە دەبیت
متمانەی بەو پیاوە دەبێت کە ئازاری دەدات
چونکە ئەوانە زۆر
لە تۆ دەچن
-بۆ باوکەکان لەگەڵ کچەکانیان
گوتی سێکسم کردووە
بەڵام نازانم
خۆشەویستی
چ هەستێکە
ئەگەر دەمزانی
سەلامەتی ئاوهایە
کاتم کەم بە فیڕۆ دەدا
بۆ کەوتنە ناوی
قۆڵەکان ئەوانە نەبوون
سێکس ڕازیبوونی دوو کەسە
ئەگەر کەسێک پاڵ کەوتبێت و هیچ نەکات
چونکە ئەوان ئامادە نین
یان مەزاجی ئەوەیان نییە
یان بە سادەیی نایانەوێت
هێشتا ئەوانی تر سێکسیان دەوێت
لەگەڵ ئەو کوڕانەی کە خوشەویستیان نین
دەستدرێژیی سێکسییە
ئایدیاکە ئەوەیە ئێمە
زۆر بەتواناین لە خۆشەویستی
بەڵام هێشتا هەر
بژاردەمان ژەهراوییە
لە دنیادا لەو ئایدیایە وەهمیتر نییە
کە ژن
بێشەرەفی دەهێنێت بۆ ماڵێک
ئەگەر بیەوێت دڵی بپارێزێت و
جەستەی پارێزراو بێت
تۆ
ڕانەکانمت
دەرزیڕێژ کردووە
بە زەوییەوە
لەگەڵ پێیەکانت و
داوا دەکەیت
هەستمە سەر پێ
دەستدرێژیی سێکسی
لە نیوەوە
لەتت دەکات
بەڵام ناتکوژێت
دڵتەنگییەکەت
لە شوێنێک دەژین
دڵتەنگی نابێت لەوێ بژی
نابێ
کچ
لە باوکی بپاڕێتەوە
بۆ پەیوەندیگرتن
ناوت
بەهێزترینە
پۆزەتیڤ و نیگەتیڤ
تێگەیشتن لە هەر زمانێکدا ڕووناکم دەکاتەوە یان
بە ئازارەوە بۆ چەندان ڕۆژ جێم دەهێڵێت
چپاندی بە گوێمدا
تۆ زۆر دەڵێیت
دەتوانم بیر لە گەلێ ڕێگەی باشتر بکەمەوە
ئەو دەمەی بۆ بەکار بهێنیت
دەنگی تۆیە
ڕووتم دەکاتەوە
ناوەکەی خۆم لا خۆش دەبێت
ماچی فەرەنسیی زمانت دەکات
پەنجەکانت
لە قژم دەئاڵێنی و
ڕای دەکێشی
بەو جۆرە
وا دەکەیت
لە منەوە مۆسیقا بێتە دەر
-گەمەی سێکسی
لە ڕۆژانێکی
وەکو ئەمڕۆ
پێوێستم پێتە
پەنجەکانت بهێنی
بەناو قژمدا و
بە هێواشی قسە بکەیت
– تۆ
دەستەکانتم دەوێت
کە بیگرێت
دەستەکانم نا
لێوەکانت
ماچ بکات
لێوەکانم نا
بەڵکوو شوێنەکانی تر
کەسێکم پێویستە
کە بزانێت هەوڵ بدات
وەکو ئەوەی کە من دەیکەم
کەسێک پێیەکانم لە باوەش بگرێت
لەو ڕۆژانەی کە بەپێوەوەستان زەحمەتە
ئەو جۆرە کەسانەی کە دەبەخشن
ڕێک ئەوەی دەمەوێت
تەنانەت پێش ئەوەی بزانم پێویستمە
ئەو جۆرە خۆشەویستییانەی کە گوێیان لێم دەبێت
تەنانەت ئەگەر قسەش نەکەم
ئایا ئەو جۆری تێگەیشتنەیە
کە داوای دەکەم
– ئەو جۆرە خۆشەویستییەی کە پێویستمە