ئاژانس
ماوەیەکی زۆرە وەفدی ڕەسمی لەدەرەوە نەهاتووە بۆ هەرێمی کوردستان و بەوتەی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی كوردستانیش هەرێم بایکۆت کراوە.
زانا عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״به دڵنیاییه‌وه بایكۆت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چونكه پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ئه‌وه‌ی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتووه كه له ڕووی عیلاقاتی دهولییهوه بایكۆت ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بكه‌ن و بایكۆتی نێوده‌وڵه‌تییش له‌ڕووی دیپلۆماسییه‌وه زیانی گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێم هه‌یه״.
ناوبراو نه‌هاتنی وه‌فدی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێم بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌ڕانده‌وه كه به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به گوێنه‌دانی هه‌رێمه‌وه هەبووه بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم كه وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان داوایان ده‌كرد، به‌شێكیشی هاتنی پێشتری وه‌فدی بیانی و نێوده‌وڵه‌تی په‌یوه‌ندیی به شه‌ڕی داعشه‌وه هه‌بووه و ئێستا مه‌ترسیی داعش كه‌م بووه‌ته‌وه.
زانا عه‌بدولڕه‌حمان ده‌ڵێت: ״دۆسته‌كانمان ڕاستمان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن و له كاتی شه‌ڕی داعشدا كوردیان به پاڵه‌وان داده‌نا و ئێستا كه شه‌ڕی داعش نه‌ماوه ئیشیان به كورد زۆر نه‌ماوه، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای پڕۆتۆكۆڵ نه‌بووه و هه‌مووی هاوسۆزی كورد بووه و كوردی به پاڵه‌وان دانا بۆ شه‌ڕی داعش و به‌قه‌ده‌ر یارمه‌تیدانی وڵاتان نه‌وت و پاره‌یان بردووه״.