ئاژانس
به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆڵی ڕۆژنامه‌ی كاغه‌ز له‌ناو كاری میدیاییدا و چۆنێتیی بره‌وپێدان و ئه‌كتیڤكردنی ئه‌و ڕۆڵه، ڕۆژنامه‌ی ئاژانس دیدارێكی ئه‌كادیمییانه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستای زانكۆ و شاره‌زایانی میدیا ڕێك خست و تیایدا قسه له‌سه‌ر ئاسته‌نگ و گرفته‌كانی میدیای كاغه‌ز له هه‌رێمی كوردستان كرا و هه‌روه‌ك به وردیش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕۆژنامه‌ی ئاژانس كرا وه‌ك به‌شێك له‌و پڕۆسه‌یه و ده‌ستنیشانكردنی خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كان و چۆنێتیی به‌ره‌وپێشبردن و ڕووماڵی میدیایی به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه.
د. ئیبراهیم سه‌عید فه‌تحوڵڵا، مامۆستا له به‌شی ڕاگه‌یاندن له زانكۆی سلێمانی وتی: ״به هۆى ته‌شه‌نه‌كردنى میدیاى ئینته‌رنێتى، ڕۆژنامه‌ی كاغه‌زى له ته‌واوى جیهاندا ئاستى بڵاوكردنه‌وه‌ى به به‌راورد له‌گه‌ڵ جاراندا كه‌م بووه‌ته‌وه، له هه‌رێمى كوردستانیش ئه‌م دۆخه به ڕوونى به‌رچاو ده‌كه‌وێت، بۆیه ده‌ركردنى هه‌ر ڕۆژنامهیهكى كاغه‌زى جێگه‌ى دڵخۆشییه.״
وتیشی: ״له‌م دۆخه‌شدا ڕۆژنامه‌ى ئاژانس چه‌ند ساڵێكه به شێوه‌یه‌كى ڕێكخراو ده‌رده‌چێت و ئه‌وه‌ى ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ی پێ ده‌ناسرێته‌وه و توانیویه‌تى به جۆرێك له جۆره‌كان خوێنه‌ر به لاى خۆیدا ڕابكێشێت، به پله‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زانیارییه‌كانى نوێن و پێشتر وه‌رگر ئاگاداریان نه‌بووه، هه‌روه‌ك توانیویه‌تى خۆى له‌و كۆتوبه‌ندانه ڕزگار بكات، كه ڕۆژنامه‌ى حزبی به شێوه ته‌قلیدییه‌كه‌ى هه‌یه‌تى به تایبه‌ت له كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ند قه‌ڵه‌مێك كه سه‌ر به دید و ئایدیۆلۆجیاى جیاوازن.״
هاوكات د.فواد عه‌لی، مامۆستا له زانكۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به به‌راورد به پێشكه‌وتنه خێراكان له بواری میدیادا، هێشتا ڕۆژنامه‌ی كاغه‌ز پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه و ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌رده‌وام بێت له ڕووماڵه میدیاییه‌كاندا و ڕۆژنامه‌ی ئاژانسیش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بوونی خۆی سه‌لماندووه، ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه، كه خاوه‌ن ستایلێكی دیاریكراوه و زانیارییه هه‌واڵییه‌كانی ههمهجۆر و نوێن كه گرنگه بۆ ڕاكێشانی خوێنه‌ر و هه‌روه‌ها پیشه‌ییانه به كاره‌كانیانه‌وه دیاره.״
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌فته‌ی ڕابردوو، زانكۆی سلێمانی وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی سوپاسنامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی ڕۆژنامه‌ی ئاژانس كردبوو له به‌رامبه‌ر گرنگیدانی ڕۆژنامه‌كه به بواری ئه‌كادیمیا به شێوه‌یه‌كی پیشه‌ییانه.