ئایینناسی
ئاژانس: ڕاتان چییە سەبارەت بە چه‌مكی ڕیفۆرمی دینی، پێتان وایە ئەم پرۆسەیە به چ شێوەیەك لەسەر ئایین كاریگه‌ریی دادەنێت؟
ڕیفۆرمی ئایینی زاراوه‌یه‌كی نوێیه و موسڵمانان به‌م شێوه‌یه به كاریان نه‌هێناوه، هه‌ر چه‌نده وه‌كو چه‌مك ، فه‌رمووده‌ی: (إِنَّ الڵّهَ ێبْعَپُ لِهَژِهِ الْأُمَّەِ عَڵی ڕأْسِ كُلِّ مِائَەِ سَنَەٍ مَنْ یُجَدِّدُ ڵهَا دِینَهَا)، زۆر به ڕاشكاوی باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كات و وه‌كو شتێكی ئاسایی و سرووشتی باسی ده‌كات، كه ده‌بێ له نێوان هه‌ر سه‌ده‌یه‌ك نوێكاری له ئایین ئه‌نجام بدرێ..
مه‌سه‌له‌ی ڕیفۆرم و نوێكاری شتێكی گونجاو و هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، چونكه شه‌ریعه‌تی ئیسلام بۆیه هاتووه تا چاودێری و پارێزيی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی بكات و مه‌علومه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی فره ڕه‌هه‌ند و گۆڕاون و هه‌موو سه‌رده‌مێك نوێ ده‌بن و گۆڕانكارییان تێ ده‌كه‌وێـت، بۆیه پێویست بوو شه‌ریعه‌تیش خه‌سڵه‌تی (مرونه‌ت)ی قانونی و ته‌شریعی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت وه‌ڵامگۆی گۆڕانكارییه‌كان ببێت.. كه‌واته ئایینی ئیسلام به سرووشتی خۆی نه‌ك ته‌نها ئاماده‌گی تێدایه بۆ ڕیفۆرم و نوێكاری، به‌ڵكو داوای ده‌كات و به ئه‌رك و زه‌روره‌تی ده‌زانێت.. ئه‌مه وه‌كو شتێكی تیوری و پره‌نسیب، كه زۆر گرنگ و ناوازه‌یه.. به‌ڵام ئایا به كرده‌یی وا بووه؟ ئایا مێژووی موسڵمانان چۆن پێشوازی له نوێكاری و ڕیفۆرمی ناو ئایین كردووه؟! به داخه‌وه موسڵمانان له مێژوودا، هه‌ر چه‌نده دانه‌ر و درووستكه‌ری شارستانیه‌تێكی گه‌وره بوون، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر په‌یڕه‌وكردنی ئه‌م بنه‌مایه و كه‌وتنه بازنه‌ی داخرانی ئایینی، له جیاتی پێشوازی له ڕیفۆرمی ئایین بكه‌ن..
ئاژانس: له بنه‌ماوه كۆمه‌ڵگا موسوڵمانەكان تاچەند پێویستیان بە ڕیفۆرمی ئایینی هەیە؟ هەندێك پێیان وایە كێشەكانی جیهانی ئیسلامی كێشەی بەڕێوەبردنی دەسەڵاتە نەك كێشەی ئایین؟
سالم حاجی: ڕیفۆرمی ئایینی تایبه‌ت نییه به كۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌كان، ئه‌مه پێویستییه‌كی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه، به حوكمی ئه‌وه‌ی كه ئایین به سرووشتی خۆی ده‌بێ هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان، ئه‌گینا ناتوانێت وه‌ڵامگۆی داخوازی و پێداویستییه‌كان بێت.. كه واته ڕیفۆرمی ئایینی له كۆمەڵگا موسڵمانه‌كان و غه‌یری ئه‌وانیش، پێویستییه‌كی حه‌تمی و بنه‌ڕه‌تییه و ئه‌مه به‌شێكه له زیندوویه‌تی ئایین.
به‌ڵام ئایا ده‌توانین بڵێین كه دواكه‌وتوویی و گرفته‌كانی جیهانی ئیسلامی په‌یوه‌ستن به بوون یان نه‌بوونی ڕیفۆرمی ئایینی؟!.. ئێمه ناتوانین ئه‌و بڕیاره بده‌ین له به‌ر چه‌ندین هۆ.. له وانه:
أ- ڕیفۆرمی ئایینی، پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و له مێژووی موسڵماناندا هه‌بووه و نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام كارتێكردنی له كۆمه‌ڵگا، یان نه‌بوونی كارتێكردنی، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هۆكاري تر كه ده‌توانن پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی ئایینی سه‌رخه‌ن، یان ده توانن بێ نرخی بكه‌ن و كاریگه‌ریی نه‌هێڵن.
ب- ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، هه‌میشه له توانایدایه هه‌موو نوێكاری و گۆڕانكارییه‌ك له بار به‌رێت ،هه‌ر چه‌نده ده‌توانین بڵێین ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گرنگه له پڕۆسه‌ی گۆڕانكاری و پێشكه‌وتندا، به‌ڵام ڕۆڵی له هێنانه‌كایه‌ی پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی ئایینی‌دا سنوورداره، چونكه پڕۆسه‌یه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا ده‌ست پێ ده‌كات و ته‌واو ده‌بێت و ڕۆڵی له ئاراسته‌كردن یان ئاسته‌نگ درووستكردن خۆی ده‌بینێت، به‌ڵام خودی پڕۆسه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا به‌ڕێوه ده‌چێت..ئه‌مه ئه‌گه‌ر وا بووبێت له مێژوودا، به‌ڵام ته‌نانه‌ت له ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخدا ڕیفۆرمی ئایینی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت گرنگی و كاریگه‌ریی خۆی هه‌بێت، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئازادی پێ بدات و نهيخاته ژێر هه‌ژموونی خۆی، ئه‌گینا ده‌پوكێته‌وه و به‌رهه‌می نابێت، چونكه پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی ئایینی پڕۆسه‌یه‌كی خۆڕسكه و وه‌ڵامگۆی پێداویستییه‌كانی ژین و دینی خه‌ڵكه و نابێت به سیاسی بكرێت.
ئاژانس: باشه ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی ئایینی پڕۆسه‌یه‌كی خۆڕسكه و ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تێدا سنوورداره، ئه‌ی هۆی چییه ڕیفۆرمی ئایینی جێكه‌وته‌ی دیار نییه و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێشكه‌وتن و گۆڕانكارییه‌كان نه‌بووه؟ ئایا هۆكاری خودی پڕۆسه‌كه‌یه و په‌یوه‌سته به سرووشتی ئیسلامه‌وه، یان هۆكاری تری بابه‌تی هه‌ن؟
سالم حاجی: له ڕاستیدا وه‌كو باسمان كرد: پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی ئایینی پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و له هه‌موو سه‌رده‌مانێكدا هه بووه و مێژووی موسڵمانان ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه یه ڕیفۆرمخوازی دیار و كاریگه‌ر تێدا ڕۆڵ و نه‌خشیان بینیوه ، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می نوێ‌دا ئه‌م پڕۆسه‌یه هه‌ر بووه و نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام تا ئێستا به‌رهه‌می كاتی زیاتری ده‌وێت و هۆكار و ئاسته‌نگی له به‌رده‌م هه‌ن، كه تا ئێستا نه‌یتوانیوه جیهانی ئیسلامی ڕزگار بكات و بیخاته سه‌ر سكه‌ی پێشكه‌وتن و سه‌رداری.
ئا لێره‌دا ڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هۆكاره‌كانی تر و كاریگه‌رییان له سه‌ر ئه‌م پڕۆسه‌یه، دەردەكەوێت.. له‌وانه‌ش مه‌سه‌له‌ی دژایه‌تی و نه‌خشه‌كێشانی ڕۆژئاوا و پاشكۆیه‌تی سیاسی و ئابووری و لاوازی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی جیهانی ئیسلامی ، كه ئه‌مانه هۆكارن بۆ به‌رده‌وامی دواكه‌وتوویی ژیاریی، ڕیفۆرمی ئایینیش له زه‌مینه‌ی دواكه‌وتووی ژیاریی ناتوانێت به‌رهه‌می باشی هه‌بێت و گۆڕانكاری گه‌وره درووست بكات، به تایبه‌ت كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ڕێگره له‌به‌رده‌م هه‌ر پێشكه‌وتنێكی ئایینی و به دژایه‌تی خۆی ده‌زانێت.. چونكه له بیرمان نه‌چێت ڕیفۆرمی ئایینی واتای زیندووكردنه‌وه‌ی ڕۆڵ و كاریگه‌ریی ئایین له ژیان خه‌ڵكدا و ئه‌مه‌ش واتای به هێزبوونی پێگه و ڕۆڵی (جیهانی ئیسلامی)یه و پێشكه‌وتنی ئه‌م جیهانه‌ش له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ڕۆژئاوایه.. ئه‌م هاوكێشه‌یه ئاڵۆزه و بیریارێكی وه‌كو (مالك بن نبی) شت گه‌لێكی زۆری له‌سه‌ری نوسیوه..
به‌ڵام ده‌بێت دان به وهدا بنرێت كه هزر و فیكری ئیسلامی هێشتا پێویستی به خوێندنه‌وه‌ی نوێ و نوێكارییه‌كی زۆر هه‌یه و ناكرێت هه‌موو هۆكاره‌كان به ده‌ره‌وه هه‌ڵواسین، چونكه هۆكارێكی سه‌ركی خودی عه‌قڵی ئیسلامییه و ده‌بێ ڕیفۆرمی ئایینی و پیاوانی چاكساز و ڕیفۆرمخواز به‌رده‌وامبن له هه‌وڵه‌كانیان.
ئاژانس: هەندێك پێیان وایه پڕۆسەی ڕیفۆرمی ئایینیی به شێوەیەكی گشتی له كۆمه‌ڵگا عەرەبییەكاندا ڕووبه‌ڕووی شكست بۆته‌وه، پێت وایه ئه‌م پڕۆسه‌یه (ڕیفۆرمی ئایینیی) له كۆمەڵگای كوردیدا سەركەوتوو دەبێت؟
سالم حاجی: كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیمان دابڕاو نییه له ده‌وروبه‌ری خۆی و دوورگه‌یه‌كی دووره‌په‌رێز نییه، ئێمه له جه‌رگه‌ی جیهانی ئیسلامیداين، به هه‌موو ڕه‌هه‌ند و گرفت و گۆڕانكارییه‌كانه‌وه.. بۆیه هه‌ر چی له‌و جیهانه ڕوو بدات به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان نا ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له سه‌ر ئێمه به جێ دێڵێ، بیریشمان نه‌چێت كه ڕه‌وته ئیسلامییه‌كانی لای خۆمان و بیر و فیكری ئیسلامی باو، له‌سه‌ر ئاستی میللی و به‌ربژێر، هه‌مووی ئاخنراو و داخباره به فیكر و بیر ی باوی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، به گشتی.
به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك دێته پێش، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: كێ ده‌ڵێت ڕیفۆرمی ئایینی له جیهانی عه‌ره‌بیدا ڕووبه‌ڕووی شكست بۆته‌وه، تا له‌سه‌ر ئه‌م گریمانه‌یه شتێكی تر هه‌ڵچنین؟!.. چونكه وه‌كو وتمان پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی ئایینی پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و نه‌وه‌ستاوه، مومكینه سست بێت، یان ئامانجه‌كانی نه‌پێكێت، به‌ڵام هه‌میشه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.. ئێستاش كه قۆناغێكی دواكه‌وتووی شارستانیه، هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه نییه كه ڕیفۆرمی ئایینی نیه، به‌ڵكه هیی ئه‌وه‌یه كه بزاوتی ڕیفۆرمی ئایینی ئامانجه‌كانی خۆی نه پێكاوه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕه‌وتی ژیانی ئه‌م كۆمهڵگایهنهی نه‌كردووه، یان به شێوه‌یه‌كی كه‌م و سست كاریگه‌ریی جێهێشتووه.. جونكه هۆكاری تری زۆر هه‌ن كه ده‌بنه ئاسته‌نگ و ڕێگر له‌وه‌ی ڕیفۆرمی ئایینی ئامانجه‌كانی خۆی به جوانی بپێكێت.. له‌وانه وه‌كو ئاماژه‌مان پێكرد: وابه‌سته‌یی سیاسی ده‌سه‌ڵاته سیاسییه فه‌رمانڕه‌واكانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه و هه‌ژموون و نه‌خشه دژه‌كانی ڕۆژئاوا دژی ئه‌م ناوچه‌یه..
ئاژانس: زۆربەی كات ئەوانەی دەستیان داوەتە ڕیفۆرمی دینی وەك لادەر تەماشا كراون نەك وەك خەمخۆرێكی دینی، ئایا بەڕاست ڕیفۆرمیستە ئایینییەكان دیندارن یان دوژمنی دینن؟
سالم حاجی: ئاساییه هه‌ر گۆڕانكاری و نوێكارییه‌ك له ئاییندا بكرێت، ڕووبه‌ڕووی په‌رچه‌كردار و به‌رگری ببێتەوە، چونكه ئایین شتێكی جێگیر و به هێزه له ژیانی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه، بۆیه ده‌بینین كه هه‌موو گۆڕانكاری و اجتهاد و نوێگه‌رییه‌ك له ناو موسڵماناندا به شێوه‌یه‌كی سست تێده‌په‌رێت.. به‌ڵام دوایی جێی خۆی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ نه گۆڕه‌كانی ئیسلام و مه‌به‌سته‌كانی شه‌ریعه‌ت، یه‌كانگیر بێت..
پڕۆسه‌ی اجتهاد له ئیسلامدا پڕۆسه‌یه‌كی كراوه‌یه و تایبه‌ت نه‌كراوه به كه‌سانێك یان به ده‌زگا و ده‌سه‌ڵاتێك، به‌ڵكو هه‌ر موسڵمانێك ده‌توانێت اجتهاد بكات.. له هه‌مان كاتیش دا، ئه‌م اجتهاد و ڕاده‌ڕبڕینه له ئاییندا، كه‌س پێی پابه‌ند و ئیلزامكراو نییه، مه‌گه‌ر ته‌نها خۆدی كه‌سه‌كه نه‌بێت، یان ئه‌و كه‌سه یان كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان به ڕاست و درووستی ئه‌و ئیجتهادهی هه‌بێت.. ته‌نها ئیجتهادێك كه مولزم بێت بۆ خه‌ڵكی و ده‌بێ پێوه‌ی پابه‌ند بن، ئه‌و ئیجتهادهیه كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌كاته یاسا و داوا له خه‌ڵكی ده‌كات پێوه‌ی پابه‌ند بن، ئیتر لێره‌دا وه‌كو یاسایه‌كی گشتی ده‌بێ خه‌ڵكی پێوه پابه‌ند بن، نه‌ك وه‌كو یاسایه‌كی خودایی یان ئایینی..
هه‌موو ئیجتهاد و نوێكارییه‌ك له ئیسلامدا ڕێگه پێ دراوه و ئه‌وه په‌رچه كرداری خه‌ڵك، یان ده‌سه‌ڵات، یان زانایانی ئایینین، كه به‌رامبه‌ردا ئه و ئیجتهادانه ده‌كرێ و هه‌ر یه‌ك له‌وانه ش هۆكار و پاڵنه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه.. ئه‌گینا له ئیسلامدا هیچ ڕێگرییه‌ك نییه به‌رامبه‌ر پڕۆسه‌ی بیركردنه‌وه و ڕاده‌ربڕین و ئیجتهاد..
له لایه‌كی تر ده‌توانین بڵێین كه ڕیفۆرمخوازان، له هه‌ر سه‌رده‌م و شوێنێك، به مه‌به‌ست و نیازی جیاوازه‌وه ده‌ست ده‌ده‌نه ئه‌و نوێخوازییه و ئه‌گه‌ر خۆیان له كردار و ڕه‌فتار و ژیانی خۆیاندا پابه‌ند نه‌بن به ئایین و شعائری ئیسلام، ئه‌وه دوور نییه نه‌ك ته‌نها لێیان وه‌رنه‌گرێته‌وه، به‌ڵكو تووشی په‌رچه‌كردار و نه‌فره‌تی خه‌ڵكیش ده‌بن.. كه واته چه‌نده ئه‌و كه‌سه ڕیفۆرمخواز و نوێگه‌ره پابه‌ند و دڵسۆز بێت بۆ ژین و دینی خه‌ڵكی، ئه‌وه‌نده‌ش ده‌چێته دڵییان و نوێكاری و بیروڕاكانیش ده‌توانن جێی خۆیان له نێواندا بكه‌ن.. هه‌ر چه‌نده ئه‌وه‌ش ڕاسته، وه‌كو له پێشدا ئاماژه‌مان پێ دا، كه هه‌موو گۆڕانكاری و نوێكارییه‌ك له دیندا– به شێوه‌یه‌كی گشتی– به ئاسانی تێناپه‌رێت و وه‌رناگیرێت..
ئاژانس: ریفۆرمی ئایینی دەتوانێت بەچ شێوەیەك كاریگەری هەبێت لەسەر بنەبڕكردن یان كەمكردنەوەی كێشەی تیرۆر كە ئەمڕۆ كێشەیەكی جددی ژیارییە؟
سالم حاجی: توندڕه‌وی و توندوتیژی سه‌رچاوه له بیروبوچوون و ڕۆئیایهكی تایبه‌ت وه‌ده‌گرێت، كه پاڵنه‌ر و به‌هێزكه‌ری ئه‌و گرووپ و پهیڕهوهكانیهتی.. لێره‌شه‌وه گرنگی و پێویستی پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی ئایینی ده‌رده‌كه‌وێت، له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕه‌وته‌كانی توندڕه‌وی وه‌كو قاعیده و داعش و ئه‌وانی تر، چونكه ڕیفۆرمی ئایینی ڕێك له بازنه‌ی كارتێكردنی ئه‌واندا كار ده‌كات، كه بواری هزر و بیركردنه‌وه‌یه.
ڕیفۆرمی ئایینی كه كار ده‌كات له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی بیر و هزری ئایینی و ژیانیان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، یان ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه ژیان، ده‌بێته پێشه‌كی و سه‌ره‌تایه‌كی پێویست و گرنگ بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پایه فیكری و عهقیدهیيةكانيان.. بۆیه بێگومان ڕیفۆرمی ئایینی هه‌میشه كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی هه‌یه سه‌باره‌ت به هزر و بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به گشتی و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ر لاری و توندڕه‌وی و لادانێك له بیركردنه‌وه یان له سلوكی ئایینی ئایینداران.
ئاژانس: به ڕای ئێوه هه‌ر پڕۆژه‌یەكی ڕیفۆرمی دینی دەبێت شێوەی ئیشكردنی چۆن بێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە جیهانی ئیسلامدا ڕه‌گ داكوتێت و بژێت؟
سالم حاجی: باری دژایه‌تی و دوژمنكاریی نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ڕه‌وتی ئیسلامی له كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كاندا، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رپرسه له به‌رده‌وامبوونی حاڵه‌تی نا كاریگه‌ریی پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی ئایینی.. بزاوتی ڕیفۆرمی ئایینی بزاوتێك نییه له بۆشاییدا جووڵه بكات، به‌ڵكو بزاوتێكه له نێوه‌ندێكی شارستانی دیارییكراودا ده‌جووڵێت و گه‌شه ده‌كات، كه ئه‌و نێوه‌نده كه‌م و زۆر كاریگه‌ری و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌یه له سه‌ركه‌وتن یان دواكه‌وتن و سه‌رنه‌كه‌وتنی.
به شێوه‌یه‌ك كه پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی ئایینی له‌و نێوه‌نده‌دا، چ دژ بێت یان یار، كارلیك ده‌كات و دووریش نییه كه بزاوتی ڕیفۆرمی ئایینی كاریگه‌ریی جێبێڵێت له‌سه‌ر نێوه‌ندی شارستانی خۆی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دژیش بێت و به‌ره‌و ئاسۆی گۆرانكاری و نوێبوونه‌وه‌ی به‌رێت.. هه‌ر وه‌كو له چه‌ندین نموونه‌ی مێژوویی كۆن و نوێ‌دا به‌رجه‌سته بووه (وه‌كو ده‌ركه‌وتنی ئیسلام و گه‌شه‌كردنی شارستانییه‌تی).. هه‌ر لێره‌وه، بوونی چینێكی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتدار كه باوه‌ڕی به ڕیفۆرمی ئایینی هه‌بێت و خۆی ته‌رخان بكات بۆ جێبه‌جێكردنی، یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ سه‌ركه‌وتن و خێراكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه..
له لایه‌كی تره‌وه، ڕۆڵی ده‌زگا گه‌وره‌كانی ئایینی، وه‌كو الازهر و ئه‌وانی تر، نابێت نادیده بگیرێت سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتن یان دواكه‌وتنی ڕیفۆرمی ئایینی، ئه‌م ده‌زگا زهبهلاحهنه ڕۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی گه‌وه‌ره‌یان هه‌يه له جیهانی ئیسلامی‌دا و ده‌توانن ببنه ڕێگر بۆ هه‌ر كارێكی ڕیفۆرمخوازی، یان به پێچه‌وانه‌وه ده‌توانن سه‌رخه‌ری هه‌ر هه‌وڵێكی ڕیفۆرمخواز بن.. ئه‌وان به به‌رده‌وامبوون و ده‌ستگرتن به فۆرم و شێوازی كۆن و له خوێندن و وتنه‌وه‌ی وانه و زانیارییه ئیسلامییه‌كان، ڕۆڵێكی نه‌گه‌تیف ده‌بینن له به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی نوێكاری و ڕیفۆرمی ئیسلامی‌دا..
بۆیه ده‌كرێت لێره‌وه به گرنگی و ئۆمێدهوه سه‌یری ڕۆڵی هه‌ندێ ده‌زگا و ئۆرگانه نوێیه ئیسلامییه‌كانى تر بكرێت، ئەگەر بتوانن ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و جێگره‌وه ببینن له مه‌سه‌له‌ی به‌ره‌و پێشبردن و سه‌ركه‌وتنی ڕیفۆرمی ئایینی له جیهانی ئیسلامدا.
– سالم حاجی حاجی، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری الحوار ..
– بكالوریوس یاسا/ زانكۆی بغداد/ 1979-1980
– جێگری سەرنوسەری رۆژنامەی یەكگرتوو 1994-2002.
– سەرنوسەری گۆڤاری (الحوار).
– سەرۆكی كۆمەڵەی نوسەرانی ئیسلامی كوردستان بووە .
– خاوەنی دوو چاپكراوە بە زمانی عەرەبی:
( نحو نظرة متكاملة لمفهوم الدعوة)
(العصيان السياسي؛ نظرة في المفهوم والدلالات)