هێز له‌سه‌روو یاساوه‌یه
ئاژانس – سه‌رچین ساڵح
دڵنیابوونه‌وه له قه‌باره‌ى سهروهتوسامانى به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌سته‌متره له دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و بوارانه‌ى كه گه‌نده‌ڵییان تێدا كراوه و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى نائاسایی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ساڵانه ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیى هه‌رێمى كوردستان فۆڕم بۆ ئاشكراكردنى سه‌روه‌توسامان به‌سه‌ر به‌رپرسانى هه‌رێمدا دابه‌ش ده‌كات و پڕیشی ده‌كه‌نه‌وه.
له ماوه‌ى ڕابردوودا به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان فۆڕمى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكییان پڕ كردووه‌ته‌وه بۆ ئاشكراكردنى قه‌باره‌ى سهروهتوسامانیان، به‌ڵام به‌دواداچوون و دڵنیابوونه‌وه له ڕاستى ئه‌و زانیارییانه‌ى له فۆڕمهكاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه ئه‌ركه ستهمهكهیه بۆیان.
ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیى هه‌رێم به «ئاژانس»ى وت: «كێشه‌یه‌كى ئه‌وتۆمان تا ئێستا تووش نه‌بووه، ته‌نها دوو فۆڕم نه‌گه‌ڕانه‌وه، داومانه به دادگا، به‌ڵام ده‌زگاى ئاسایش و هه‌واڵگرى فۆڕمیان بۆ نه‌ڕۆیشتووه به هۆى ئه‌وه‌ى ئیشه‌كه‌یان ئه‌منى و هه‌واڵگرییه، به‌ته‌ماین سیغهیهكیان بۆ بدۆزینه‌وه«.
وتیشى: «ئه‌و فۆڕمانه‌ى پێشتر دابه‌ش كراون سه‌رجه‌میان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، تا ئێستا كه‌س له‌سه‌ر سهروهتوسامانى به‌رپرسان نهدراوەتە دادگا، ته‌نها چه‌ند حاڵه‌تێكمان هه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ن، چاوه‌ڕێین بێنه‌وه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان».
وردبینیكردنى فۆڕمى ئاشكراكردنى سهروهتوسامانى به‌رپرسان ئه‌و گرێیه‌یه كه له هه‌رێمى كوردستان و عێراقیش تارمایی شاردنه‌وه‌ى سهروهتوسامانى بهسهرهوەیه كه مه‌رج نییه ئه‌و به‌رپرسانه‌ى گومان له‌سه‌ر سهروهتوسامانهكهیان هه‌یه ته‌واوى له‌و فۆڕمه‌دا بنووسن.
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ده‌ڵێت: «پڕۆسه‌ى وردبینیمان هه‌یه و له ڕێگه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى حكومه‌ته‌وه به‌دواداچوونمان بۆ زانیاریى فۆڕمه‌كان كردووه، حاڵه‌ت هه‌بووه كێشه‌ى تێدا هه‌بووه، هه‌یه زۆرى نووسیوه، هه‌یه كه‌مى نووسیوه، ئه‌وه‌ش به ههماهەنگى له‌گه‌ڵ خۆیان چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر به عه‌مدى بێت به پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین».
ئه‌و به‌رپرسانه‌ى پۆستیان چوار ساڵه ساڵى یه‌كه‌م و ساڵى چواره‌م پڕى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌یشى پۆسته‌كانیان به‌رده‌وامه سێ ساڵ جارێك فۆڕمى ئاشكراكردنى سه‌روه‌توسامان پڕ ده‌كه‌نه‌وه، پڕۆسه‌ى یه‌كه‌مى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمه‌كان ته‌واو بووه، پرۆسه‌ى دووه‌م له‌مه‌ودوا ده‌ست پێ ده‌كات.
كه‌میى ته‌مه‌نى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیى هه‌رێم و كهمئهزموونى له پاڵ ئه‌گه‌رى خۆشاردنه‌وه‌ى به‌شێك له به‌رپرسان له دركاندنى سه‌رجه‌م سامانه‌كانیان له‌و فۆڕمه‌دا وا ده‌كات پڕۆسه‌كه ئاڵۆزتر بێت كه هه‌ندێك جار گومان هه‌یه كه له بنه‌ڕه‌تدا زانیارییه‌كانى نێو ئه‌و فۆڕمه درووست نه‌بن.
فرسه‌ت سۆفى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له په‌رله‌مانى كوردستان به «ئاژانس»ى وت: «پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و فۆڕمانە هیى ئه‌وه‌یه تا چه‌ند پشتیان پێ ببه‌سترێت، ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد بكرێت، ئه‌و كه‌سانه شتى تریان به‌ناوه‌وه نییه یان شتى تریان نییه و له‌ژێر ناوى تردا شاردرابێته‌وه، چونكه سیستمێكى وامان نییه هه‌موو شته‌كان ئاشكرا بكرێت».
وتیشى: «فۆڕم پڕكردنه‌وه گرنگه و ده‌بێت پڕ بكرێته‌وه، به‌ڵام ناشكرێت به ڕه‌هایی وه‌رى بگرین، ئه‌و فۆڕمانه‌ى پڕ ده‌كرێنه‌وه سهروهتوسامانى حه‌قیقى به‌رپرسانى تێدا نانووسرێت، باوه‌ڕم نییه ئه‌و فۆڕمانه هه‌موویان درووست بن و موڵكوماڵى به‌رپرسانى تێدا نووسرابێت».
ڕه‌نگه یاسای نه‌زاهه و یاساكانى تر‌ى چاودێرى و ڕێگرى له گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى كوردستان بچووكتر بن له قه‌باره‌ى ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ى كه گومان ده‌كرێت به‌شێك له به‌رپرسان ئه‌نجامیان دابێت.
ئومێد محه‌مه‌د ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له په‌رله‌مانى كوردستان به «ئاژانس»ى وت: «دامه‌زراوه‌كانى چاودێریكردن زۆر لاوازن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حزب له ده‌ره‌وه‌ى كۆى دامه‌زراوه‌كان و ده‌سه‌ڵاتیان له‌وان زیاتره، بۆیه ناتوانن ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكه‌ن كه بۆیان ده‌ركراوه، به شێوه‌یه‌ك درووست كراون له ئاست ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌دا نه‌بن كه هه‌یه، چه‌ندین دۆسیه‌ى تایبه‌ت به نادیاریى داهاتى نه‌وت دراوه به ده‌سته‌ى نه‌زاهه، به‌شى زۆریى كه‌یسه‌كان نه‌گه‌یشتوون به ئه‌نجام».
وتیشى: «كێشه‌ى گه‌وره له هه‌رێم ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ى به‌رپرسن زۆربه‌ى كۆشك و ته‌لاره‌كان و كۆمپانیاكان هیى ئه‌وانن، به‌ڵام به ناوى خۆیانه‌وه نین و به ناوى خۆیانه‌وه كار ناكه‌ن، به‌رپرس هه‌یه كۆمپانیاى گەورەی نه‌وتى هه‌یه، سه‌روه‌ته‌كه‌ى له 13 ملیار دۆلار زیاتره، له فۆڕمه‌كه‌دا ناینووسێت، ئه‌وانه‌ى به‌رپرسن له بردنى داهاتى هه‌رێم له ترۆپكى ده‌سه‌ڵاتن، هیچ ده‌زگایه‌ك ناتوانێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات».
پێ ده‌چێت ده‌ستبردن بۆ ئه‌و به‌رده گه‌وره‌یه به‌ته‌نیا به دهستەیهك ئه‌نجام نه‌درێت كه خۆى سه‌ر به په‌رله‌مانه و په‌رله‌مانیش گله‌یی بێده‌سه‌ڵاتیى له‌سه‌ره.
كاردۆ محه‌مه‌د پسپۆرى یاسایی به «ئاژانس»ى وت: «یه‌كێك له‌و دامه‌زراوانه‌ى كه ئومێدى له‌سه‌ر هه‌ڵچنرابوو نه‌یتوانیوه له سهروهتوسامانى درووستى به‌رپرسان بكۆڵێته‌وه و بیاندا به دادگا، ئه‌و ده‌سته‌یه سه‌ر به په‌رله‌مانه و په‌رله‌مان خۆیشی نه‌یتوانیوه چاودێرێكى به‌هێز بێت، فۆڕم شتێكى شكڵییه، كێشه له ئهنجامهكاندایه، ئایا تا چه‌ند ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا كراوه و چاودێرى و به‌دواداچوون بۆ سامانى به‌رپرسان و زیادبوونیان كراوه.»
ئه‌وه‌ى قوڕى ئه‌و كێشه‌یه‌ى خه‌ستر كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌رى بردنه‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پارانه‌یه كه گومان ده‌كرێت له ڕێگه‌ى گه‌نده‌ڵییه‌وه په‌یدا كرابن تا له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ نه‌توانرێت ئاشكرا بكرێت.
له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى ڕابردوودا ئه‌و پرسه له لایه‌ن به‌شێك له په‌رله‌مانتارانه‌وه جووڵێنرا بێ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى هه‌بێت بۆ ئاشكراكردنى قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێم.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ده‌ڵێت: «ئه‌و بابه‌ته له نێوان ساڵى 2005 تا 2010 ڕووی دابوو، ئه‌وكات لیژنه‌یه‌كمان درووست كرد و موتابهعهیهكى زۆرى بانكه‌كانمان كرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى ئه‌و مامه‌ڵانه له ڕێگه‌ى نووسینگه‌كانه‌وه ده‌كرێت، زانیارییه‌كى ئه‌وتۆمان ده‌ست نه‌كه‌وت، ئه‌و بابه‌ته‌یش پێویستى به به‌ڵگه‌یه، په‌یوندیمان به ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراقیشه‌وه كرد له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه بیانییه‌كاندا، شتێكى ئه‌وتۆمان ده‌ست نه‌كه‌وت».
هاوكات شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان به «ئاژانس»ى وت: «ئه‌و دۆسیه‌یه كێشه‌یه‌كى یاسایی هه‌یه، ئه‌ویش له هه‌رێمى كوردستاندا یاسایه‌ك نییه به ناوى سپیكردنه‌وه‌ى پاره، ئه‌وه‌ى هه‌یه هیى عێراقه و له هه‌رێم جێبه‌جێ ناكرێت، هه‌رچی به‌دواداچوونمان كردووه نه‌گه‌یشتوون به ئه‌نجام، به هۆى نه‌بوونى یاساوه«.
وتیشى: «ده‌كرێت مه‌له‌فه‌كان كۆ بكرێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ى یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌و بواره ده‌رده‌چێت، به‌ڵام جارێ هیچ زانیاریه‌ك نییه له‌سه‌ر بڕى ئه‌و پاره‌یەی براوه‌ته ده‌رەوە و كێ بردوویه‌تى».