هه‌ڵوێستی توند و تواناى له جووڵاندنی شه‌قامدا ڕهوتهكهى له‌نێو ماڵی شیعه‌دا ئاڵۆز كردووه
ئاژانس
جاربه‌جار له نه‌جه‌ف و هه‌ندێك جاریش له به‌غدا ده‌رده‌كه‌وێت، موقته‌دا سه‌درى ته‌مه‌ن 44 ساڵ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له دواى 2003وه چووەته ناو سیاسه‌ته‌وه ئێستا كاریگه‌ریى له‌سه‌ر جووڵاندنى شه‌قام زیاتره له‌و شیعانه‌ى به درێژایی ته‌مه‌نى ڕ‌ژێمى به‌عس ئۆپۆزسیۆن بوون له ده‌ره‌وه.
ده‌ركه‌وتنى موقته‌دا سه‌در له 28ى مانگى ڕابردوودا له نه‌جه‌ف په‌یامێكى جیاوازى بۆ لایه‌نگر و نه‌یارانى گه‌یاند كه هاوكات له‌گه‌ڵیدا ده‌نگۆى هه‌وڵى كوشتى بڵاو كرایه‌وه
سه‌در تواناى كۆكرنهوهى هاووڵاتییانى شیعهمهزههبى به پله‌ى یه‌كه‌م له خێزانه‌كه‌یه‌وه وه‌رگرتووه كه باوكى كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه ئایینییه شیعه‌كانى عێراق و ده‌ره‌وه‌شه.
هه‌فته‌ى ڕابردوو سه‌در ده‌سه‌ڵاته سیاسى و ئیدارى و ئایینییه‌كانى به‌سه‌ر 14 له یاریده‌ده‌ره‌كانیدا به ڕەسمى دابه‌ش كرد كه وه‌ك خۆى ئاماژه‌ى پێ داوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و هه‌نگاوه وه‌ك ڕێوشوێنێكه بۆ قۆناغى دواى كوشتنى.
سه‌در به لایه‌نگرانى وت: ״بۆ هه‌موو كاروباره‌كانى ڕه‌وتى سه‌در بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه״.
ده‌نگۆى هه‌وڵى كوشتنى سه‌در به لاى نه‌یارانییه‌وه بانگه‌شه بووه بۆ جووڵاندنى شه‌قامى شیعه تا هاوسۆز بن له‌گه‌ڵیدا.
ئه‌حمه‌د شه‌ریفى پسپۆڕى سیاسی كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانى ڕه‌وتى سه‌در به ״ئاژانس״ى وت: ״یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانى هاوپه‌یمانیى نیشتیمانى به ڕه‌وتى سه‌دریشه‌وه ئه‌وه‌یه جه‌ماوه‌رى شیعه لێیان تۆراوه و دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ى موقته‌داش ده‌یكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌لێنه‌یه״.
ئه‌و كهسایەتییه نیوهئایینى و نیوهسیاسییه ده‌ست بۆ ئه‌و پرسانه ده‌بات كه سیاسه‌تمه‌داره شیعه‌كان نا‌وێرن له‌نێو ماڵى شیعه‌دا ده‌ستى بۆ به‌رن، ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ى ڕكابه‌ریى نه‌یاره شیعه‌كانى ده‌كات و هێرش ده‌كاته سه‌ریان ئه‌وه‌نده كێشه‌ى له‌گه‌ڵ سوننه‌كاندا نییه كه مه‌زهه‌بی نه‌یارى شیعه‌كانن.
ئێستا ڕكابه‌رى سه‌ره‌كیى سه‌در؛ نوورى مالیكى سه‌رۆكى حزبى ده‌عوه و جێگرى سهرۆکكۆماره كه به‌شێك له شیعه‌كان به حكوومه‌تى دووه‌م هه‌ژمارى ده‌كه‌ن به هۆى باڵاده‌ستییه‌وه، ئه‌وه جگه له بوغزاندنى جاربهجارى ئه‌و لایه‌نه شیعانه‌ى تر‌ى وه‌ك ڕێكخراوى به‌در كه هاوپه‌یمانى مالیكین.
لایه‌نگرانى سه‌در لایه‌نگرانى نوورى مالیكییان تۆمه‌تبار كرد به هه‌وڵدان بۆ كوشتى موقته‌دا له به‌غدا.
هه‌ر زوو عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیى نیشتیمانیى شیعه نیگه‌رانیى خۆی له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و زانیارییانه ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به هه‌وڵى كوشتنى موقته‌دا سه‌در و داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه ڕێوشوێنى توند بگرنه به‌ر بۆ پاراستنى سه‌رۆكى ڕه‌وته‌كه .
هاوپه‌یمانیى درێژخایهتى سه‌در تا ئێستا ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامییه كه له ڕكابه‌ریى مالیكی‌دا یه‌ك ده‌گرنه‌وه، به هه‌مان هاوكێشه مه‌یلی سه‌در بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانه كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له حزبه‌كه‌ى مالیكییه ناكۆكیى نهێنییان زۆره.
ساڵى ڕابردوو موقته‌دا سه‌در جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى له به‌غدا هان دا بۆ چوونه به‌رده‌م په‌رله‌مان كه دواتر چوونه نێو هۆڵى په‌رله‌مانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ڕێگرى لێ بكرێت.
ئه‌مساڵیش خۆپیشاندانى هاوشێوه‌ى لایه‌نگرانى سه‌در له به‌غدا ئه‌نجام درا بۆ گۆڕینى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاڵۆزیى ئه‌منى و قوربانیى لێ كه‌وته‌وه.
بڕیاره سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانى سه‌در سنوورى سیاسیى تێپه‌ڕاندووه، ئه‌و ڕۆژانه وه‌ڵامى پرسیاره هه‌مه‌جۆره‌كانى لایه‌نگرانى به ده‌ستنووس ده‌داته‌وه كه سه‌یرترینیان پرسیارى هه‌وادارێكى بوو له‌سه‌ر حه‌ڵاڵ و حه‌رامى خومرهى نان.
هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵ ڕه‌وتى سه‌در بۆ هه‌موو لایه‌ك كارێكى قورسه، بڕیاره خێراكانى سه‌رۆكه‌كه‌ى و گۆڕینى هه‌ڵوێسته‌كانى له‌و هاوپهیمانێتییانهى دوور خسته‌وه كه پێشبینى ده‌كرا له‌نێو هێزه شیعه‌كاندا بێته كایه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته جیاوازه‌دا خاوه‌ن بڕیاره‌كانى نێو ماڵى شیعه ناتوانن ده‌ستبه‌ردارى ڕه‌وتى سه‌در بن به هۆى به‌هێزیى جه‌ماوه‌رى له هه‌ڵبژاردنه‌كان و تواناى له جووڵاندنى شه‌قام له دژى ئه‌و لایه‌نه و كه‌سانه‌ى كه له لاى سه‌در بێزراون.
ئه‌حمه‌د شه‌ریفى ده‌ڵێت: ״ئێستا شه‌قامى شیعه تووڕه‌یه و سه‌دریش له هه‌موو پێكهاته‌كانى تر‌ى شیعه زیاتر ده‌توانێت شه‌قام بجووڵێنێت ئه‌وه‌ش وای كردووه كه بیكاته ژماره‌یه‌كى ئاڵۆز له هاوكێشه‌ى سیاسیى نێو هاوپه‌یمانیى نیشتیمانیدا.״
به‌شداریى موقته‌دا سه‌در له هاوپه‌یمانێتییه‌كى سوننى و كوردى له ساڵى 2012 بۆ كشاندنه‌وه‌ى متمانه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران له نوورى مالیكى كه ئه‌و كاته سه‌رۆكوه‌زیران بوو بۆ ئه‌و كاته سنووربهزاندنێكى ڕه‌نگسوور بوو كه شیعه‌كانى له دواى 2003وه كێشابوویان بۆ پاراستنى نێوماڵى خۆیان.
ئێستا هاوپه‌یمانیى شیعه‌كان له به‌رده‌م ئه‌گه‌رێكى قورسدان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌دردا بۆ پرسه‌كانى داهاتوو، به‌و پێیه‌ى ناتوانن ده‌ستبه‌ردارى ببن و ناشوێرن ببنه نه‌یارى.