پاڵێوراوى سه‌رۆكوه‌زیران مهرجباران ده‌كرێت
ئاژانس – حه‌سه‌ن شه‌نون
ئایینده‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ئه‌وه‌نده‌ى تر ئاڵۆز بوو كاتێك موقته‌دا سه‌در چه‌ند مه‌رجێكى ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیران، كه دۆزینه‌وه‌ى كه‌سایه‌تییه‌كى وا له پڕۆسه‌ى سیاسیى ئێستاى عێراقدا ئاسان نییه.
ئه‌و مه‌رجانه ئه‌گه‌ر هه‌یه یه‌كه‌م گورز له حه‌یده‌ر عه‌بادى بدات، كه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانى تێدا نییه و پڕۆسه‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقیش بخاته ساڵى ئاییندهوە.
هه‌فته‌ى ڕابردوو موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌در چه‌ند مه‌رجێكى ڕاگه‌یاند بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌بێته سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێ.
به پێى ئه‌و نووسراوه‌ى كه نووسینگه‌ى سه‌در ڕایگه‌یاندووه، مه‌رجه‌كانى ئه‌و سه‌ركرده شیعه‌یه له 40 خاڵ پێك دێن بۆ كه‌سایه‌تیى سه‌رۆكوه‌زیرانى داهاتوو، له‌وانه ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت و حزبی نه‌بێت و گومانى گه‌نده‌ڵیى له‌سه‌ر نه‌بێت و به‌ده‌ر بێت له ئه‌ندام په‌رله‌مانى و هه‌ڵگرى دوو ڕه‌گه‌زنامه نه‌بێت و دوور له هه‌ستى تائیفی و نه‌ته‌وه‌یی كار بكات.
ئه‌و مه‌رجانه‌ى سه‌در له كاتێكدایه هێزه شیعه‌كان له ئێستادا سه‌رگه‌رمى تاوتوێى پێكهێنانى كوتله‌ى زۆرینه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر قورسترین خاڵى ئه‌و پرسه ڕێك بكه‌ون كه دیاریكردنى ئه‌و كه‌سه‌یه كه پۆستى سه‌رۆكوه‌زیران وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و مه‌رجانه‌ى سه‌در ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ى تر پرسی پێكهێنانى حكومه‌تى عێراقى ئاڵۆز بكات، به‌تایبه‌ت كه ڕهوتهكهى یه‌كێكه له پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى حكومه‌تى نوێ و زۆرینه‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراقى به ده‌ست هێناوه.
ڕه‌نگه یه‌كه‌م كه‌س كه گورزى به‌ر بكه‌وێت له‌و مه‌رجانه‌ى سه‌در خودى حه‌یده‌ر عهباردى سه‌رۆكوه‌زیران بێت، كه نزیك له سه‌در هه‌ژمار ده‌كرێت له پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ‌دا، به‌و پێیه‌ى عه‌بادى هه‌ڵگرى دوو ڕه‌گه‌زنامه‌یه.
حه‌یده‌ر عه‌بادى كه بڕوانامه‌ى دكتۆراى له ئه‌ندازیاریى كاره‌بادا هه‌یه هه‌ڵگرى ڕه‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانییه له پاڵ ڕه‌گه‌زنامه عێراقییهكهیدا.
خالید ئه‌سه‌دى سه‌ركرده له حزبی ده‌عوه‌ى عێراقى به «ئاژانس»ى وت: «مه‌رجه‌كانى سه‌در پڕۆسه‌ى دانوستانه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ت ڕاناگرێت له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا و چاوه‌ڕێى ڕاستاندنى ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین له لایه‌ن دادگاى فیدراڵییه‌وه.»
خالید ئه‌سه‌دى وتیشى: «لیستى سائیروون كه له لایه‌ن سه‌دره‌وه سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت ئێستا له ده‌ره‌وه‌ى پلانى كوتله‌ى زۆرینه‌یه و ئه‌و كوتله‌یه له لایه‌ن فه‌تح و ده‌وڵه‌تى قانوون و چه‌ند لایه‌نێكى كوردى و هێزى تره‌وه پێك ده‌هێندرێت».
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر سه‌در له ڕێگه‌ى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ره‌وه داواى كرد كه دانوستانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ڕابگیرێت تا ئه‌و كاته‌ى داواكاریى خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌یمه‌ن شمه‌رى سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیى سائیروون كه سه‌در سه‌ركردایه‌تیى ده‌كات جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى ژماره‌یه‌كى ئاڵۆزى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ده‌بێت، به‌و پێیه‌ى براوه‌ى یه‌كه‌مه و ئاماده‌ش نین سازش له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌یان بكه‌ن و ده‌یانه‌وێت حكومه‌تێكى ته‌وافوقى پێك بهێنرێت.
ئه‌یمه‌ن شمه‌رى به «ئاژانس»ى وت: «موقته‌دا سه‌در ده‌یه‌وێت حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات درووست بكرێت، به‌ڵام پێشبینیمان وایه كه پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ بكه‌وێته كۆتایى ئهمساڵەوە ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانى سه‌در له‌به‌ر چاو نه‌گیرێن.»
شمه‌رى وتیشى: «شه‌قامى ئێستاى عێراق سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كانى ئێستا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه به‌و پێیه‌ش بێت عه‌بادى و كه‌سایه‌تییه‌كانى تریش له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ئه‌و كه‌سانه ده‌بن كه پۆستى سه‌رۆكوه‌زیران وه‌رده‌گرن».
پێ ده‌چێت لایه‌نه‌كانى تر‌ى شیعه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ترسیان له كاردانه‌وه‌ى سه‌در هه‌یه گوێ به مه‌رجه‌كانى نه‌ده‌ن و به‌رده‌وام بن له هه‌نگاوه‌كان بۆ پێكهێنانى كوتله‌ى زۆرینه.
عامر فایز سه‌ركرده له كوتله‌ى فه‌تح كه له لایەن هادى عامرییه‌وه سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت به «ئاژانس»ى وت: «كێشه‌ى دیاریكردنى كه‌سایه‌تیى سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق هۆكارى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت ده‌بێت و ئه‌وه جگه له‌وه‌ى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌و حكومه‌تدا ئه‌ركێكى قورسه و پێكهێنانى حكومه‌تیش دوا ده‌خات».
هاوكات محه‌مه‌د ئه‌لكاش سه‌ركرده له ڕەوتى حیكمه پێى وایه كه پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق دوا ده‌كه‌وێت سه‌ره‌ڕاى هۆشداریی مه‌رجه‌عییه‌تى شیعه‌كان له‌و باره‌یه‌وه و بۆ «ئاژانس» وتى: «ئێمه نابینه به‌شێك له پێكهاته‌ى حكومه‌تى عێراق ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ى تێدا نه‌بێت كه مه‌رجه‌عییه‌تى ئایینى دایناوه بۆ كه‌سایه‌تیى سه‌رۆكوه‌زیران و ده‌بینه ئۆپۆزسیۆن.»