دكتۆر به‌رهه‌م بۆ هه‌ر شارێك بچێت پێویستی به فیزه و ئیزنوهرگرتن نییه
سازدانى:شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
جوان ئیحسان سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتیى له په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرای ده‌كات، كه فراكسیۆنه كوردییه‌كان له به‌غدا ناكۆكییه حزبییه‌كانیان تێپه‌ڕاندووه و له‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ندیدارن به هه‌رێمه‌وه هاوهه‌ڵوێستن و ده‌شڵێت: «ڕ‌ازى نابین هیچ ڕێكکه‌وتنێك له نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌بێ ئاگادارى یه‌كێتیى بكرێت».
جوان ئیحسان له چاوپێكه‌وتنێكى «ئاژانس»دا باس له‌وه ده‌كات كه سه‌باره‌ت به پرسی كه‌ركوك نزیكبوونه‌وه له نێوان یه‌كێتیى و پارتیدا هه‌یه و لەبارەی ده‌نگۆى ڕێگرى له سه‌ردانى د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سهرۆکكۆماریش بۆ شارى هه‌ولێر ده‌ڵێت: «دكتۆر به‌رهه‌م بۆ هه‌ر شارێك بچێت پێویستی به فیزه و ئیزنوهرگرتن نییه«.
ئاژانس: سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت بزانم هه‌مئاهه‌نگیی نێوان فراكسیۆنه كوردییه‌كان له به‌غدا چۆنه؟ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له خولی ڕابردوو باشتر بێت؟
جوان ئیحسان: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ من یه‌كه‌م خوله كاری په‌رله‌مان ده‌كه‌م نازانم به وردی و له نزیكه‌وه كاری فراكسیۆنه كوردییه‌كان چۆن بووه، ئێستا ئه‌وه‌ی ده‌یبینم هاوكاری و نزیكییه‌ك له نێوان فراكسیۆنه كوردییه‌كاندا هه‌یه، ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵییه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی حزبه‌كان خیلافات له ئاڕاسته و بیروبۆچوون‌دا هه‌بێت، ئه‌وا هه‌موو فراكسیۆنه‌كان ته‌جاوزی ئه‌وه‌یان كردووه و له‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه په‌یوه‌نددارن به هه‌رێمی كوردستانەوە یهكههڵوێستین، ئه‌مه‌ش له پرسی موازه‌نه و پرسی دادگای ته‌میزدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، كه هه‌موان به‌بێ موجامهلهكردنی یه‌كتر یه‌كهه‌ڵوێست بووین. بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م له‌م خوله‌دا هه‌ماهه‌نگیی باش له نێوان فراكسیۆنه كوردییه‌كاندا هه‌بێت.
ئاژانس: پێویسته كێ له به‌غدا سه‌رپه‌رشتیی نوێنه‌رانی كورد بكات، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح یان فراكسیۆنی پارتی؟
جوان ئیحسان: له‌گه‌ڵ ئه‌و بهراوردكردنهدا نیم، چونكه دوو وێنه‌ى زۆر جیاوازه، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراقه و مه‌هامی خۆی هه‌یه، نه‌ك یه‌كێتیی، هه‌موو عێراق باش ده‌زانن سه‌ڵاحییه‌تی چییه؟ فراكسیۆنی پارتی‌یش كه خاوه‌نی 25 كورسین ئه‌كتیڤن و به‌رپرسی بڕیاری سیاسی و په‌رله‌مانیی خۆیانن.
ئاژانس: فراكسیۆنی پارتی كه زۆرینه‌یه ئه‌و مافه‌ی پێ ده‌دات كه به ناوی نوێنه‌رانی كورده‌وه قسه بكات؟
جوان ئیحسان: قه‌ت به ناوی نوێنه‌رایه‌تیی كوردستانه‌وه قسه‌یان نه‌كردووه.
ئاژانس: له پرسی بودجه‌دا پێویست بوو وه‌زیری دارایی چی بكات بۆ به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم كه تا ئێستا نه‌یكردووه؟
جوان ئیحسان: ئه‌م پرسیاره له په‌رله‌مانتارێكی پسپۆڕی ئابووری بكه، ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێم كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له 25ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستبه‌كار بووه، وه‌فدی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كۆ بوونه‌وه، تاكو ئێستا ئه‌وه‌ی ده‌یبینم ڕۆڵێكی زۆر باش ده‌بینن و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه.
ئاژانس: ده‌وترێت سەردانەکەی بارزانی دوابزمار بوو كه له تابووتی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم درا، كه ئه‌وه‌ی پێشتر ڕووی دا له ڕیفراندۆمی هه‌رێم پاشه‌كشێی لێ كردووه؟
جوان ئیحسان: وای نابینم، زۆر جار ئه‌و جۆره جومله‌یه ده‌شێت بۆ پرسێكی ده‌ره‌وه به‌كار بهێندرێت، بۆ ئه‌مه‌ش دوو بۆچوون هه‌یه كه هه‌ندێك به‌م جۆره‌ی تۆ لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كات و هه‌ندێكی تریش به هه‌نگاوێكی دیپلۆماسی ده‌بینێت، منیش وای ده‌بینم كه ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕیزی كوردستانی و عێراقییه، ئێمه‌ش به پێی ده‌ستوور هه‌رێمێكین له چوارچێوه‌ی عێراقدا، بۆیه ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه زه‌رووره و پێویسته هه‌بێت.
ئاژانس: به‌ڵام پاش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم به‌رپرسانی عێراق باسیان له‌وه كرد كه دانوستان له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ناكه‌ن كه به‌رپرسی یه‌كه‌می ڕیفراندۆم بووه، چوونی بارزانی بۆ به‌غدا به‌ڵگه نییه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم؟
جوان ئیحسان: ڕیفراندۆم له كاتی خۆیدا سڕ كرا، ئه‌نجامێك هه‌بێت و نه‌بێت كه كاری پێ نه‌كرێت وه‌ك نه‌بوون وایه، ئه‌و سه‌ردانه‌ش ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسییه، پارتی كوتلهیهكه له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق و كاك مه‌سعود سه‌رۆكیانه، هه‌موو حزبێكیش له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تییش سه‌ربه‌خۆیه و بۆی هه‌یه په‌یوه‌ندیی خۆیان هه‌بێت،
ئاژانس: گه‌وره‌ترین مه‌ترسی كه ئێستا له‌سه‌ر كورد هه‌بێت له عێراق بهشهبودجهكهیهتی یان پرسی تر؟
جوان ئیحسان: پرسی زۆر هه‌نووكه‌یی هه‌یه كه له كاتێكی نادیاردا دێته پێشه‌وه، كاری سیاسییش ته‌حه‌ددایه به‌و مانایه‌ی هه‌وڵی ته‌واو بۆ سه‌رخستنی عه‌قیده و فكره‌ی خۆت ده‌ده‌یت، هاوكات لایه‌نی تریش هه‌ن دژایه‌تیت ده‌كه‌ن، بۆیه هه‌ندێكجار له مونافه‌سه‌وه بۆ سیراعی سیاسی ده‌ڕوات، له‌به‌ر ئه‌وه پرسی هه‌نوكه‌یی زۆر حهساستره له‌و پرسانه‌ی كه ئه‌یزانیت و پلانی بۆ داده‌نێیت، ئه‌مه‌ش به ترس سه‌یری ناكه‌م، به‌ڵكو ده‌بێت به هه‌وڵدانی حزبه كوردستانییه‌كان، كار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خۆشگوزه‌رانی بكه‌ین له ڕیگه‌ی بهشهبودجهوه، كه ئێمه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه و حكومه‌تی عیراقیش پێی وایه به‌و شێوه‌یه نابێت و به‌ش ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق لەژێر قه‌رزێكی زۆردایه، له لایه‌كی تره‌وه پێشمه‌رگه بۆ ئێمه پیرۆزه، ده‌بێت هه‌موو خولێكی په‌رله‌مانی خۆیان بۆ ئه‌وه ئاماده بكه‌ن كه پارێزه‌ری مافه‌كانی پێشمه‌رگه بن، هه‌روه‌ها مافی زهرهرلێكهوتوانی تیرۆر و زیندانیانی سیاسی و شه‌هیدان وه‌رنه‌گیراوه‌ته‌وه، كه حكومه‌تی پێشووی عیراق تاوانه‌كانی ئه‌نجام داوه و ئه‌م حكومه‌ته‌ش به‌رپرسه له جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بۆیه پێویسته ده‌ستی هه‌بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كاندا.
ئاژانس: پێشبینی ده‌كه‌یت له م خوله‌دا پرسی مادده‌ی سه‌دوچل و پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ر بكرێت؟
جوان ئیحسان: ئه‌مه به پێشبینی نابێت و به حوجه و دهلائیل ده‌كرێت، له لایه‌كی تره‌وه ئێمه چه‌ند به وردی و ده‌ستووری داوای مافه‌كانمان بكه‌ین، له به‌رامبه‌ردا چۆن لێمان وه‌رده‌گرن، ده‌بێت سه‌رجه‌م ته‌ره‌فه‌كانی عێراق ڕازی بكرێت و حوجهكانی ئێمه‌ش به‌قوه‌ت بێت، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵی كوردستان بۆ ده‌درێت و به پێشبینی ئه‌م پرسه لێكدانه‌وه‌ی بۆ ناكرێت.
ئاژانس: ئه‌و یه‌كگرتووییه له فراكسیۆنه كوردییه‌كاندا ده‌بینیت كه بتوانن به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا كار بكه‌ن؟
جوان ئیحسان: ئێمه هه‌موومان حزبی سیاسین و كوتله سیاسییه‌كان ناویان لێ نراوه كوتله‌یی نیابی، هه‌ر یه‌كه‌مان مونافه‌سه و تموحی سیاسیی خۆمان هه‌یه، من ده‌مه‌وێت بۆ چوار ساڵی داهاتوو ته‌مسیلێكی جوان بۆ حزب بكه‌م، به‌ڵام كاتێك تواناكان یه‌ك ده‌خرێن، هه‌موومان به یه‌ك نه‌فه‌س قسه ده‌كه‌ین و هه‌مووشمان تموحی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه حزبه‌كه‌مان ده‌ستی باڵای هه‌بێت له وه‌رگرتنی ئه‌و مافه‌دا كه دواجار له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكه.
ئاژانس: دوایین چاره‌سه‌ر بۆ بهشەبودجهی هه‌رێم چییه و چاوه‌ڕێیان ده‌كرێت چی به‌سه‌ر بێت؟
جوان ئیحسان: وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه بیستوومانه و ئه‌و لیژنه به‌ڕێزه‌ی له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه هاتن بۆ به‌غدا، له یه‌كتر تێگه‌یشتنێكی باشیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ كردووه، بۆ موازه‌نه‌ی ساڵی 2019 هه‌ندێك گۆڕانكارى كراوه، به پێی زانیارییه‌كانم ده تریلیۆن دینار بۆ به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێم زیاد ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر زیادكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم بۆ له 17% باسی لێوه ده‌كه‌ن دووره له ڕاستییه‌وه و هه‌ندێك كه‌س موزایه‌ده‌ی سیاسی پێوه ده‌كه‌ن، گرنگه له به‌شه بودجه‌ی ئه‌مساڵدا گۆڕانكاری ده‌كرێت، به‌ڵام به دیاریكراوی نازانم بڕی زیادكراو چه‌ند ده‌بێت.
ئاژانس: ئاگاداری ورده‌كاریی ڕێکكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدان له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك؟
جوان ئیحسان: به دڵنیاییه‌وه به ته‌فاسیل زانیاریم نییه.
ئاژانس: بۆ ئه‌و وردهكارییهتان لا نییه؟
جوان ئیحسان: ته‌فاسیلی ئه‌و ڕێكکه‌وتنه له لای هه‌ڤاڵانی ئێمه كه یه‌كێتیین له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
ئاژانس: ئه‌ی له‌م باره‌یەوه زانیاریت له هه‌ڤاڵه‌كانت وه‌رنه‌گرتووه؟
جوان ئیحسان: ئه‌وه ئیشی من نییه له‌سه‌ر ته‌فاسیلی ئه‌و ڕێكکه‌وتنه بۆ ڕای گشتی قسه بكه‌م، یان وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆن په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكه‌م، چونكه ئه‌وه ڕێكکه‌وتنێكی ستراتیجییه، په‌یوه‌ندی به كاروباری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، ئێمه‌ش هه‌میشه ئه‌نجام وه‌رده‌گرین و حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌و ڕێكکهوتنانهی خۆی كه ده‌یكات هه‌ندێكی له‌ژێر موداوهلهدایه، ئه‌وكات حكومه‌ت خۆی ده‌توانێت بۆ ڕای گشتی ئاشكرای بكات.
ئاژانس: بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك چیتان كرد؟ له كوێدا وه‌ستاون و ڕێگرییه‌كه كێ لێی به‌رپرسه؟
جوان ئیحسان: مه‌له‌فی كه‌ركوك مه‌له‌فێكی قورسه، لێكنزیكبوونه‌وه له نێوان یه‌كێتیی و پارتیدا هه‌یه، به‌ڵام ڕاوه‌ستانی پۆستی پارێزگار په‌یوه‌ندى هه‌یه به مورهشهحى ئه‌و پۆسته و ئالیه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو حزبه‌كان بۆ كه‌ركوك و مه‌سه‌له‌ی به‌رپرسیارێتیى ئه‌منی و سه‌ربازیى كه‌ركوك، چۆن و به چ ئالیه‌تێك بێت ده‌بێت حزبه عێراقییه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌وه ڕازی بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕووی ئیداری و عه‌سكه‌ری و ئه‌منییه‌وه ئیداره‌دانی ئه‌و شاره كارێكی ئاسان نییه، بارودۆخی كه‌ركوك له پێش ڕیفراندۆم وه‌ك دوای ڕیفراندۆم نییه.
ئاژانس: جارێكی تر ده‌مه‌وێت بپرسم كێ ڕێگره له پۆستی پارێزگاری كەرکوك؟
جوان ئیحسان: به «پێكه‌نینه‌وه« تۆ ده‌ته‌وێت وه‌ڵامی ئه‌وه‌ت بده‌مه‌وه به‌ڵام وه‌ڵام ناده‌مه‌وه.
ئاژانس: به‌ڵام ئه‌وه بۆ خه‌ڵك گرنگه؟
جوان ئیحسان: ناتوانم ناوی هیچ كه‌س و حزبێك بهێنم چونكه ئه‌مه مه‌سئولییه‌تێكی گه‌وره‌یه و منیش وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن به موهاته‌رات قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌م، ئه‌وه‌ی ده‌یزانم ئه‌وه‌یه لێكتێگه‌یشتنی سه‌دله‌سه‌د له‌سه‌ر پۆستی پارێزگای كه‌ركوك ڕووی نه‌داوه، ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركوك به ته‌واوه‌تی یه‌كلایی ببێته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن ده‌وامی خۆی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه كۆمه‌ڵێك پرس هه‌یه ده‌بێت له‌ناو كه‌ركوك ڕێك بكرێته‌وه، ده‌بێت مه‌سه‌له ئاماده‌یی پێشمه‌رگه له شاره‌كه وه‌كو پێشووی لێ بێته‌وه، ئایا حزبه توركمانی و عه‌ره‌به‌كان و حكومه‌تی عێراق به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێك كه‌وتوون؟ یان حزبه كوردستانییه‌كان هه‌مووی یه‌كده‌نگن؟ كه یه‌كێتیی زۆرترین كورسی و جه‌ماوه‌ری له كه‌ركوك هه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووی قه‌زییه‌ی كه‌ركوك ته‌حلیل ده‌كات.
ئاژانس: ئه‌گه‌ر پارتی نه‌هێڵێت به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بچێته هه‌ولێر كاریگه‌ری و كاردانه‌وه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و حزبه چۆن ده‌بێت؟
ئاژانس: سه‌رۆکكۆمار سوڵته‌ی به‌سه‌ر هه‌موو خاكی عێراقدا هه‌یه.
ئاژانس: كه پارتی هه‌ر پێداگری له‌سه‌ر بۆچوونی ئێستای بكات له‌و حاڵه‌ته‌دا له ڕووی ده‌ستوورییه‌وه ده‌توانێت چ ڕێكارێك بگرێته به‌ر؟
جوان ئیحسان: دكتۆر به‌رهه‌م مه‌به‌ستی بێت بۆ هه‌رشارێك بچێت پێویستی به فیزه و ئیزنوهرگرتن نییه.
ئاژانس: پێت وایه هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ڕۆڵی به‌رهه‌م ساڵح بتوانێت له به‌غدا هیچ بكات؟
جوان ئیحسان: دكتۆر به‌رهه‌م پێویستی به خه‌ڵكی كوردستانه و خه‌ڵكیش به ئه‌و.
ئاژانس: یه‌كێتی له به‌غدا ڕێ ده‌دات كه ڕێکكه‌وتن بكرێت به‌بێ ئاگاداری ئه‌و له‌سه‌ر پرسه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا؟
جوان ئیحسان: نه‌خێر به دڵنیاییه‌وه ڕازی نابین.