ئاژانس
ههرچهنده هەریەكە لە یەكگرتوو، كۆمەڵ و بزووتنەوە لارییان نییە لە هاتنەپێشەوەی سەلەفییەكان بۆ ناو كاری هاوبەش و یەكگرتنی ئیسلامییەكان، بەڵام سەلەفییەكان ئەوە ڕەت دەكەنەوە و دەشڵێن، ئیسلامییەكان ناكۆكییان زۆرە و ئەستەمە یەك بگرن.
عەتا پێنجوێنی، كەسایەتیی دیاری سەلەفییەكانی كوردستان، بە ״ئاژانس״ی وت: ״حزبە ئیسلامییەكان هەر یەكە و لە ئاوازێك دەخوێنن و ئەگەر لە جیاتی ئەوەی سێ حزب بن حزبێك بن؛ سەرزەنشتەكەی لە لایەن خوای گەورەوە بۆ ئەوان كەمترە.״
״ئەگەر بچینە ژێر چەتری حزبێكەوە كەواتە ئێمەش حزبایەتی دەكەین، لەبەر ئەوەی لەناو دینەكەمدا ڕێگە بە حزبایەتی نەدراوە، خوای گەورە داوای لێ كردووین وەكو موشریكەكان نەبین كە دینەكەیان بەش بەش كردووە و ئەحزاب درووست مەكەن، حزبە ئیسلامییەكان دینیان بەش كردووە״. عەتا پێنجوێنی وای وت.
ئەو كەسایەتییە سەلەفییە وتیشی: ״ئەو سێ حزبە ئیسلامییە ناتوانن ببنە یەك حزب و ئەستەمە یەك بگرن، چونكە جیاوازی و ناكۆكییەكانیان زۆرە.״