سێ جار له‌گه‌ڵ سوپا و حه‌شدی شه‌عبی دانیشتوون
ئاژانس
هه‌وڵه‌كانی پارتی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ قه‌زای شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی قایمقامی پێشوو بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی دوای سێ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سوپا و حه‌شدی شه‌عبی شكستی هێنا و سوپای عێراق ڕێگه نادات قایمقامی شنگال بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی و ڕێگه‌ی دهۆك-شنگالیشی داخستوه.
دوای هاتنی سوپای عێراق بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، قائیمقامی شنگال له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و پارتیش ناوچه‌كه‌ی به‌جێهێشت، دوای نزیكه‌ی 10 مانگ هێشتا سوپای عێراق ڕێگه نادات قائیمقامی شنگال بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، به وته‌ی به‌رپرسێكی یه‌كێتیی سوپای عێراق پێیانی وتووه چارسه‌ری كێشه‌كان له به‌غدایه تاوه‌كو به‌غدا ڕازی نه‌بێت ڕێگه به گه‌ڕانه‌وه‌یان نادرێت.
ساڵح گه‌رگه‌ری، كارگێری مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی به ״ئاژانس״ی وت: ״هیچ هه‌وڵێك نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ ئه‌و ناوچانه، بەرپرسانی سوپای عێراق بە ئەمەریکییەکانیان و بەرپرسانیان وتبوو ڕێگه ناده‌ین بگه‌ڕێنه‌وه تاوه‌كو كێشه‌كان له به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و گه‌ڕانه‌وه‌تان له ده‌ستی به‌غدایه.״
لە ئەنجامی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمدا لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه جێناكۆكه‌كان، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌سه‌ر قه‌زای شنگالدا گرت و قایمقامی قه‌زاكه و دوو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یان له سنووره‌كه له كار دوور خسته‌وه و كه‌سانی نزیك له خۆیانیان له شونێیان دانا.
قادر قاچاخ، به‌رپرسی لقی شنگال-ی پارتی به ״ئاژانس״ی وت: ״جارێ هیچمان نه‌كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ شنگال ڕه‌وشه‌كه وه‌كو خۆی ماوه، حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه نه‌ماوه ته‌نها سوپای عێراق له شنگال ماوه، به‌ره‌به‌ره وه‌زعه‌كه چاك ده‌بێت.״
وتیشی: ״سێ جار لەگەڵ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دانیشتووین، بەڵام حەشدی شەعبی ڕێگەی نەداوە بە گەڕانەوەمان، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵمان داوە لە ڕێگەی ئەنجوومەنی پارێزگای موسڵەوە بەڵام بێ ئەنجام بووە.״
له كاتی هاتنیان بۆ سنووری شنگال سوپای عێراق ڕێگه‌ی نێوان شنگال- دهۆكیان داخستووه، تائێستا ئاماده نه‌بوون ڕێگەكه بكه‌نه‌وه، به وته‌ی قایمقامی شنگال ڕێگاكه ناكه‌نه‌وه و ڕێگه‌ی پێ ناده‌ن بگڕێته‌وه بۆ شنگال.
مه‌حما خه‌لیل، قائیمقامی له‌سه‌ركارلادراوی شنگال به ״ئاژانس״ی وت: ״من له‌سه‌ر پۆستی خۆمم ده‌ستووری و یاساییه‌ن له‌ناو خه‌ڵكی ئاواره‌ی خۆمان‌داین، ڕۆژانه له ئۆفیسی خۆم له پارێزگای موسڵ ده‌وام ده‌كه‌م كاره‌كان ڕایی ده‌كه‌م.״
وتیشی: ״ڕێگه‌ی نێوان شنگال-دهۆك تا ئێستا نه‌كراوه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده چه‌ندین جار وه‌عد دراوه، به‌ڵام نه‌براوه‌ته سه‌ر و هیچ هه‌وڵێكی نوێش نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ شنگال و ئۆفیسه‌كه‌مان له شنگال داگیر كراوه.״