شاناز هيرانى
پاش جه‌نگى دووه‌مى جيهانى، كه ده‌وڵه‌تى عوسمانى به پياوه نه‌خۆشه‌كه ناو ده‌برا، به هۆى لاوازبوونى دواى به‌ستنى ڕێكه‌وتننامه‌ى لۆزان؛ دواتر له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌تاتوورك دووباره تووانى وه‌ك ده‌وڵه‌تێك بمێنێته‌وه و تهبهناى كيانێكى عه‌لمانیی شۆڤێنیی تووركى بكات. ئه‌تاتوورك ڕ‌ازى بوو به مه‌رجه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌سه‌ر سنوورداركردنى ده‌سه‌ڵات و پاوانخوازیى سه‌رده‌مى عوسمانيیهكان. به‌ڵام توركيا دواتر وه‌ك كاره‌كته‌رێكى كارا هاته‌وه گۆڕه‌پانه‌كه. به‌تايبه‌تى له سه‌رده‌مى هه‌ردوو سه‌رۆكان (عيسمهت ئينينۆ 1938ـ 1950). دواتريش تۆرگۆت ئۆزال كه له ماوه‌ى (1989 ــ 1993) سه‌رۆككۆمار بوون. دواجار به شێوه‌يه‌كى به‌رچاوتر و دواى هاتنى حزبى داد و گه‌شه‌پێدان بۆ سه‌ر جڵه‌وى ده‌سه‌ڵات، ئه‌م خواسته زه‌قتر بووەوه. له‌م سۆنگه‌يه‌وه ده‌توانين به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو ئه‌و گۆڕانكاريیانه به‌دى بكه‌ين كه له هه‌مبه‌ر سياسه‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له سه‌رده‌مى حزبى داد و گه‌شه‌پێداندا په‌يڕه‌و ده‌كرێن و كراونه‌ته كرۆكى سياسهتكردنيان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئيقليمى و نێوده‌وڵه‌تيش به شێوه‌يه‌كى گشتى، كه خۆى له دوو فاكته‌رى سه‌ره‌كى ده‌بينێته‌وه.
ئه‌و دوو فاكته‌ره بوونه داينه‌مۆى ئه‌و سياسه‌تانه‌ى له ده‌يه‌ى يه‌كه‌مى سه‌ده‌ى بيستويهك و له ده‌يه‌ى دووه‌مدا له گوتار و سياسه‌ت و مه‌رامه‌كانى ده‌وڵه‌تى توركيادا بهدياركهوتن.
فاكته‌رى يه‌كه‌م: بريتى بوو له ڕوئياى (عوسمانيیهتى نوێ)، كه به ته‌واوى زاڵ بوو به‌سه‌ر هزر و بير‌ى دروستكه‌رانى بڕيار له بوارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له سه‌رده‌مى حزبى داد و گه‌شه‌پێدان. ئه‌و حزبه ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌ك (قووڵايى ستراتيژى) سه‌ير ده‌كات. وه‌ك چۆن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووترى توركيا (ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵوو) له كتێبه‌كه‌يدا، كه هه‌مان ناونيشانیشى هه‌يه ده‌ری خستووه و به ڕوونى باسى لێوه ده‌كات.
فاكته‌رى دووه‌م، فرهبوونى شووناس له توركيا، كه به هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى بوونيادى بۆ يه‌كه‌ى جوگرافيايى سياسه‌ت داده‌نرێت بۆ توركيا، به پێى ڕێسا و بنه‌ماكانى كهماليیهت، كه دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى توركيايه. هه‌رچه‌نده ئه‌م فاكته‌ره له‌گه‌ڵ خواستى داد و گه‌شه‌پێدان يه‌ك ناگرنه‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو واي كرد سياسهتوانانى ئێستاى توركيا پارسه‌نگێك له‌نێوان ئه‌و دوو خواسته و غه‌ريزه كپكراوهكانى كهماليیهت و نێوان عوسمانيیهتى نوێ دابنێن.
توركياى ئێستا، كه له 1923دا دامه‌زراوه، ميراتگرى ئيمپڕاتۆريیهتى عوسمانييه؛ له‌سه‌ر داروپه‌ردووى ئه‌و ئيمپڕاتۆريیهته، پاش جه‌نگی جيهانیی یه‌كه‌م، ڕاست بووەته‌وه. شوێن و پێگه‌ى ستراتيژيى توركيا كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر سێ ده‌ريا (ڕه‌ش و ئيجه و سپى)، وه‌ك وڵاتێكى ئۆراسيايیى ده‌مڕاستى وڵاتانى توركنهژاد (پان-تووركيزم)، ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى له ناوچه‌كه و له ململانێ نێودهوڵهتييهكاندا، به كێشه و هه‌راى ناو سوريایشهوه هه‌يه (به‌م دواييهش له ليبيا)، هه‌روه‌ها يه‌كێكه له گرووپى 20 و هه‌رگيز به‌راوردى هێزى ئه‌و ده‌وڵه‌ته و كورد ناكرێ له ڕووى هێز و ئابوورى و حساببۆكردن له نێوه‌نده‌كانى نێوده‌وڵه‌تيدا كورد كه تا ئێستاش دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر وڵاتانى درواسێى يه‌ك، نه‌يتوانيوه له‌ژێر هه‌يمه‌نه‌ى ده‌وڵه‌تى ناوه‌ندى بێته ده‌ره‌وه. جگه له‌وه‌ش به‌رده‌وام خولياى عوسمانليزم له هه‌ست و نه‌ستى تووركانيشدا زيندووه و به‌تايبه‌تى دواى هاتنهسهركارى ئاكه‌په له 2002دا، به شێوه‌يه‌كى بهگوڕتريش سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه. توركيا تا ئێستاش له‌بيرى ئه‌وه ده‌رناچن كه ئه‌وان له سه‌رده‌مێكدا ناوچه‌يه‌كى به‌رفراوانيان له هه‌ر سێ كيشوهردا (ئاسيا، ئهفەريقا، ئه‌ورووپا) له‌به‌ر ده‌ستدا بووه. هه‌ر خۆيان مامه‌ڵه‌يان به سه‌رچاوه و كه‌رەسته و ته‌نانه‌ت حوكمداریى ئه‌و پانتايیانه كردووه. به‌ڵام دواجار له ئاكامى جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مدا، وڵاتانى عه‌ره‌بى ژێر ده‌سه‌ڵاتى عوسمانى و به‌شێكى كوردستانيان له بنده‌ست ده‌رهێندرا و خرانه ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ريتانيا و فه‌ڕه‌نساوه؛ له‌وه‌شدا ناسيۆناليزمى توورك ئه‌و شكسته‌ى عوسمانلييان به شكستى خۆيان ده‌زانى و له ده‌رفه‌تێكدا ده‌گه‌ڕێن بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ئه‌و شكسته، ئه‌مه جگه له مه‌سه‌له‌ى سه‌رچاوه و كه‌رەسته به به‌هاكانى له‌م ناوچانه‌دا هه‌ن. هه‌موو كاتێكيش بۆ به‌هانه‌يه‌ك ده‌گه‌ڕێ تا قاچ بخاته‌وه سه‌ر ئه‌و خاكه و چيتر لێى ده‌رنه‌چێته‌وه. بۆيه به‌رده‌وام به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌يه‌ده/يه‌په‌گه كه به درێژكراوه‌ى په‌كه‌كه‌یان ده‌زانێ، به ده‌رفه‌ت ده‌زانێ تا په‌ل بهاوێژێ و سنوورى ده‌سه‌ڵاته‌كانى فراوانتر بكات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى خواستى سه‌ركردايه‌تيكردنى جيهانى ئيسلامهتيشى له نيیهتدايه.
ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستيه ده‌سه‌لمێنێ كه ده‌وڵه‌تى توركيا له جه‌وهه‌ردا هيچ گۆڕانكاريیهكى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه له مێژوودا. هه‌ر له ئهتاتووركهوه تا ئه‌ردۆگان، هه‌موويان يه‌ك ئاڕاسته و يه‌ك ڕوانين و يه‌ك سياسه‌ت و ستراتيژيان هه‌يه.