ئاژانس
شارەزایەکی کاروباری سیاسی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت کە لۆبیکردنی کورد لە واشنتن درەنگەو دەبوو ٢٠ ساڵ لەمەوبەر ئەو کارە بکرایە.
د. سەردار عەزیز نوسەر و شارەزا لە کاروباری ئەمریکا بە دەنگی ئەمریکای وتوە”بیست ساڵ لەمەو پیش دەبوو لە رۆژنامەکان شتی وەها بنوسرێت و کۆڕوکۆبوونەوە بە ئەنجام بگەیەنن، نەوەکو پێش ماوەی چەند مانگێک بۆ ئەنجامدانی پرسی ریفراندۆم، لۆبی لە ئەمریکا لە نێو ئەو هەموو بیرۆکراسییەتەی لەو وڵاتەدا هەیە زەحمەتە بتوانێت، ئەوی لۆبی بۆ دەکەی بە ئاکامی باش بکەوێتەوە.”
ئەو لەو بارەیەوە پێێ وایە ناتوانیت لە ڕێگەی هەندێ پڕوپاگەندەوە گۆڕانکاری بەسەرسیاسەتی ئەمریکادا بهێنیت، دەشڵیت “ئەمریکا روونە لە لای کە چی لە هەرێمی کوردستان دەگوزەرێت، سیاسی کورد گرفتی ئەوەیە دەیەوێت، پەیوەندییەکانی دەرەوەی، یاخود پشتیوانییەکانی دەرەوەی بۆ خۆسەپاندنی نێوخۆ بەکار بهێنێت، هەروەها پەراوێز خستنی میللەتەکەی، ئەو گرفتانەی لە هەرێمی کوردستان هەن ئەرکی ئەونەشی قورس کردووە کە بەشێوەیەک هەوڵ دەدەن لۆبیت بۆ بکەن.”