یەکێتیی و پارتی و گۆڕان حکومەت پێک دەهێنن
سازدانی: ئاژانس
ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەنێوان پارتی و یەکێتیی و گۆڕاندا دەبێت و زانیاریشی نییە لایەنی تر بەشداری بکەن.
دوێنێ سێشه‌ممه یه‌کێتیی و پارتی سه‌باره‌ت به دوا بڕیاریان بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت و به‌رکه‌وته‌کانی یه‌کێتیی کۆبوونه‌وه، به‌ڵام دوای کۆبوونه‌وه‌که ئه‌وه‌یان ڕانه‌گه‌یاندووه که ئاخۆ ڕێککه‌وتنی کۆتای‌یان کردووه یاخود نا.
ئاراس حەسۆ میرخان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ״ئاژانس״ ڕوونی دەکاتەوە، وەک پارتی مەبەستیانە لەم مانگەدا سەرۆکایەتیی هەرێم کارا بکەنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەڵێت: ״لەگەڵ گۆڕان و یەکێتیی لەو بارەیەوە ڕێک کەوتوون.״
ئاژانس: با لەوەوە دەست پێ بکەین، له دوو كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتیدا بڕیار له‌سه‌ر چی دراوه؟
ئاراس حه‌سۆ میرخان: له كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی سه‌ركردایه‌تیدا بڕیار درا به په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان گۆڕان و پارتی، هه‌روه‌ها بڕیاریش درا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ڕێك بكه‌وین بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێرین، پاشان حكومه‌ت درووست بكرێت.
ئاژانس: ئێوه مه‌به‌ستانه له‌م مانگه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت؟
ئاراس حه‌سۆ میرخان: به‌ڵێ مه‌به‌ستمانه له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت و سه‌رۆكی حكومه‌تیش ڕابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
ئاژانس: له كاراكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمدا پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه به هه‌مان ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشوویه‌وه كارا بكرێته‌وه؟
ئاراس حه‌سۆ میرخان: نازانم ئه‌و مه‌وزووعه په‌یوه‌ندیی به په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و مهوزعهش ڕێككه‌وتووین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان.
ئاژانس: به‌و شێوه ڕێككه‌وتوون ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه؟
ئاراس حه‌سۆ میرخان: من ته‌فاسیلی ڕێككه‌وتنه‌كه نازانم.
ئاژانس: له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی و گۆڕان ڕێککەوتن كراوه بۆ ئه‌وه؟
ئاراس حه‌سۆ میرخان: به‌ڵێ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له له‌گه‌ڵیان ڕێككه‌وتووین كه له‌و ماوه‌یه‌دا یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كارا بكرێته‌وه.
ئاژانس: ئه‌وه یه‌كلا كراوه‌ته‌وه پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم پێش پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت كارا بكرێته‌وه؟
ئاراس حه‌سۆ میرخان: به‌ڵێ پێش پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت كارا ده‌كرێته‌وه.
ئاژانس: پێتان وا نییه كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت دوا ده‌خات؟
ئاراس حه‌سۆ میرخان: نه‌خێر، هه‌مووی ئیشی دوو ڕۆژه.
ئاژانس: وەک باس دەکرێت یەکێتیی داواکاریی پۆستەکانی دەگۆڕێت؟
ئاراس حه‌سۆ میرخان: نایگۆڕێت ئێمه ئاگادارین ڕه‌نگه یه‌ك-دوو پۆستی وه‌زاره‌ت گۆڕانكاریی تێدا بكات ئه‌ویش ڕێك ده‌كه‌وین.
ئاژانس: ڕێككه‌وتنی ترتان له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتیی ماوه به تایبه‌ت له‌سه‌ر پۆسته‌كان؟
ئاراس حه‌سۆ میرخان: نه‌خێر، له‌گه‌ڵ گۆڕان ڕێككه‌وتن كراوه و ته‌واو بووه، له‌سه‌ر پۆسته‌كانیش ڕێككه‌وتووین، ته‌نها یه‌كێتیی ماوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش ڕێك ده‌كه‌وین.
ئاژانس: ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه یان ده‌چێته سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران؟
ئاراس حه‌سۆ میرخان: نازانم به ڕاستی ئاگاداریی ئه‌و ورده‌كارییه نیم.
ئاژانس: پێشنیاری چیتان بۆ لایه‌نه‌كانی تری وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی كردووه؟
ئاراس حه‌سۆ میرخان: ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانم ئه‌و سێ لایه‌نه؛ پارتی و یه‌كێتیی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان حكومه‌ت پێك دێنن له‌گه‌ڵ توركومان و مه‌سیحی، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ مه‌علوماتم نییه.