ئاژانس
سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه گه‌نده‌ڵی و ئیختلاس له ژماره‌یه‌ك له بانكە حكوومییەكانی هەولێر و سلێمانی و سۆران و چەندین ناوچەی دیكە ئه‌نجامدراوه.
ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێم، لەو بارەیەوە بە ״ئاژانس״ی وت”له به‌شێك له بانكه حكومیه‌كان مامه‌ڵه به چه‌كی پاره‌وه كراوه‌و به شێوازی نایاسایی خه‌رج كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه سكاڵامان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ری بانكه‌كان و ژمارەیەك بەڵێندەر و بازرگان و كەسانی ئاسایی تۆمار كردووه‌و به‌شێكیشیان ده‌ستگیركراون”
ئەحمەد ئەنوەر وتیشی”״ئەو گەندەڵی و ئیختلاسانە لە بانكەكاندا پاش ئەوە هات كە حكوومەتی هەرێم نەیدەتوانی پارە بۆ بەڵێندەران و كۆمپانیاكان خەرج بكات و لە جیاتی ئەوە چەكی بانكیی پێ دەدان، دواتر لە بەشێك لە بانكە حكوومییەكان مامەڵە بەو چەكانەوە كراوە و بە ڕێگای نایاسایی خەرج كراون.״
سەبارەت بە ڕێڕەوی لێكۆڵینەوەكانیش، سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێم وتی: ״بارودۆخی سیاسیی هەرێم لەبار نەبووە پڕۆسەكە بە باشی بەڕێوە بەرین.״