ئاژانس
سەرۆكی گشتیی یەكێتیی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت کە لە ئەگەری داخستنی سنوورەكاندا هەرێمی كوردستان بەرگەی 20 بۆ 25 ڕۆژ دەگرێت و داوایان لە بازرگانەکان کردووە چەندێك لە توانایاندا هەیە پێداویستیی ڕۆژانە خەزن بكەن.
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان سەرۆكی گشتیی یەكێتیی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێم بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״ساڵانە هاوردە و هەناردە لە نێوان توركیا و هەرێم 9 ملیار و 500 ملیۆن بۆ 10 ملیار دۆلارە، لەگەڵ ئێرانیش زیاتر و پێنج ملیار دۆلارە״.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئەگەری داخستنی سنوورەكاندا هەرێمی كوردستان بەرگەی 20 بۆ 25 ڕۆژ دەگرێت و قەیرانێكی قورس درووست دەبێت.
مستەفا وتیشی: ״بە بازرگانەكانمان وتووە چەندێك لە توانایاندا هەیە پێداویستیی ڕۆژانە خەزن بكەن بۆ ئەوەی لە دۆخێكی نەخوازراودا بتوانین بهكاری بهێنین، ئەوكاتەش هەرێمی كوردستان دەتوانێت بەشی سێ مانگ قەیران بگرێت״.