ئاژانس
سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان ڕایدەگەیەنێت کە ئەوان دەستیانکردووە بە ئەنجامدانی چاکسازی لە لیستی موچەدا، بەڵام ڕەتی کردەوە موچەی ئەو کەسانە ببڕدرێت کە پێشمەرگەی دێریننین و موچەی خانەنشینی وەردەگرن.
جەمیل هەورامی، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان لە بارەی چاکسازیەکانەوە بە ئاژانسی وت” دەمێكەکارمان لەسەر چاکسازی لە لیستی موچەدا کردووە، بەڵام مووچەی كەس نابڕدرێت، ئەگەر پێشمەرگەی دێرینیش نەبووبێت و خانەنشین كرابێت، تەنیا پێداچوونەوەمان بەوەدا كردووە كە ئەوانەی پێشمەرگەی حەقیقین و ناسنامەی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانیان هەیە دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، هیچ مووچەیەکی دەزگای ئەیلوول و پێشمەرگە دێرینەکان نابڕدرێت”
جەمیل هەورامی وتیشی” ئەوانەی خانەنشین كراون هەموویان پێشمەرگەی دێرین نین، تێیدایە پێشمەرگەی دوای ڕاپەڕینە و تێیدایە كادری حیزبەكان بووە، تێیدایە پێشمەرگایەتیی نەكردووە، بەڵام مووچەكانیان وەك خۆی لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی گشتی دەمێنێتەوە و ناخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە”