ئاژانس
خانمە ڕاگەیاندنکار شایی عوسمان، کە پێشکەشکاری پڕۆگرامێکی خواردنە ئاماژە بەوە دەکات، زۆر ئارەزووی خواردن دەکات و هەموو جۆرە خواردەمەنییەکیش دەخوات.
شایی عوسمان، پێشکەشکاری پڕۆگڕامی “چێژبڕکێ” بە “ئاژانس”ی وت: “من زۆر گونجاوم بۆ پێشکەشکردنی پڕۆگرامی خواردەمەنی، چونکە خۆم زۆر حەز بە خواردن دەکەم، بەردەوامیش خواردن دەخۆم، بەڵام بە ڕێژەی کەم، ناوەناوەش وەرزشی لەگەڵدا دەکەم بۆ ئەوەی کێشم زیاد نەکات.”
شایی عوسمان وتیشی: “هاتنە نێو بواری ڕاگەیاندن خەونێکی گەورەی ژیانم بووە کە بە دیم هێناوە، بەڵام جگە لەوەش لە بواری نواندن و مۆدێلیشدا کارم کردووە.”