ئاژانس
خانمە ئەکتەر شایی نەجاڕ رایدەگەیەنێت کە کاری وێنەگرتنی بۆ کورتەفیلمێکی نوێ تەواو کردووە کە تێیدا ڕۆڵی کەنیزەیەک دەبینێت.
شایی نەجاڕ لە بارەی کارە نوێکەی بە ״ئاژانس״ی وت: ״ئەم بەرهەمە نوێ کە کورتەفیلمێکە بە ناوی (دواچارەنووس) کە تێیدا من ڕۆڵی سەرەکیم هەیە کە ڕۆڵی کچێکی ئێزدییە و دەکەوێتە دەست گرووپی تیرۆریستیی داعش و لە بازاڕدا وەک کەنیزەیەک دەفرۆشرێت، هەرچەندە ناتوانیت بەڕاستی بیر لەوە بکەیتەوە کە ئەو کچە ئێزدییانە چ دۆخێکیان بینیوە، بەڵام بە نواندنیش ئەو هەستە ناخۆشە کە بەو جۆرە مامەڵەت لەگەڵدا بکرێت.״
شایی نەجاڕ وتیشی: ״بەرهەمەکە لە سیناریۆی د. محەمەدە و کاروان مەنسوور کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، هاوکات کاروخ تەها بەڕێوبەری وێنەگرتنی کارەکە بووە و چەند ئەکتەرێکی دیکەش بەشدارییان تێدا کردووە و بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا بڵاو ببێتەوە.״