ئاژانس
خانمە هونەرمەند شنیار هەڵەبجەیی، یەکەم ڤیدیۆکلیپی خۆی بەرهەم هێنا، کە گۆرانییەکی فۆلکلۆرییە.
شنیار لە بارەی بەرهەمە نوێکەیەوە بە «ئاژانس»ی وت: «کارە نوێکەم بە ناوی (باخی دڵ)ـە، کە یەکەم ڤیدیۆکلیپمە و هونەرمەند جەزای ساز ئاوازی بۆ داناوە و لە تێکستی ئاری عەبدوللەتیفە و نزار زێوەیی کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە و لە ناوچەی هەورامان کلیپ کراوە.»
شنیار وتیشی: «ئەمە یەکەم کاری هونەریمە بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ، هەر بۆیە زۆر تایبەتە لە لام، چونکە پێشتر تەنها لە بۆنە و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکاندا گۆرانیم دەوت و بەشێکیشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرانەوە.»
شنیار محەمەد لە ساڵی ١٩٨٨ لە هەڵەبجە لە دایک بووە و ئێستاش لە شاری سلێمانی ژیان بەسەر دەبات و یەکێک بوو لە بەشداربووانی پڕۆگرامی کوردئایدڵی کەناڵی ئاسمانیی کوردسات.