ئاراس حه‌سه‌ن
به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگه‌كان كه لای دادگای فیدراڵییه، مه‌له‌فی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق له ده‌ستی لایه‌نه شیعه‌كاندایه، هه‌م وه‌كو زۆرینهكی مه‌زهه‌بی و سیاسی له عێراق و هه‌م وه‌كو نه‌ریتێكیش كه له دوای 2005ه‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان هێشتا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م زۆرینه‌یه ده‌ڕوات و گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، له دوای ته‌فسیره‌كه‌ی دادگای فیدراڵییش كه پێكهێنانی حكومه‌تی سپارد به گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، شیعه‌كانی له ترس و خه‌م ڕه‌خساندووه و به ئاسانی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌یان له ده‌ست ده‌رناچێت.
به واتا دابه‌شبوونی سیاسیی هێزه شیعه‌كان مانای له‌ده‌ستدانی ده‌ستپێشخه‌ریی پڕۆسه‌ی حكومه‌تی داهاتوو نییه. به‌ڵام ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی مادام پڕۆسه‌كه له ده‌ستی شیعه‌كاندایه، بێ گرێوگۆڵ و كێشه دێته بوون، له‌به‌ر دوو هۆكاری سه‌ره‌كی، یه‌كیان په‌یوه‌ندیی به ئه‌جێندای ئه‌م هێزانه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌ره‌كی، دووه‌میان ته‌واوی هێزه شیعه‌كان له قه‌باره بچووكه‌وه بۆ گه‌وره شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌و دابه‌شبوونه سیاسییانه‌شی كه له نێوماڵی شیعه‌كاندا ڕووی داوه، له چوارچێوه‌ی ئه‌م دوو هۆكاره‌دا ده‌خولێته‌وه تا لایه‌ك بتوانێت هه‌یمه‌نه‌ی خۆی به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌دا زاڵ بكات.
هه‌رچه‌نده ململانێی نێو ماڵی گرووپه شیعه‌كان، كه زیاتر سیاقێكی خۆسه‌پێنی هه‌یه، ڕه‌نگه زیان له موباده‌ره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو نه‌دات یان به واتایه‌كی تر پڕۆسه‌كه‌یان له ده‌ست ده‌رنه‌چێت، به‌ڵام له حاڵه‌تی په‌راوێزخستنی هه‌ر هێزێك له‌وانه، ئه‌گه‌ری هه‌یه زیانی گه‌وره به پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراق به‌گشتی بگه‌یه‌نێت و سه‌ر بكێشێت بۆ جه‌نگی ئه‌هلی و پاشه‌كشه‌كردنی زیاتری عێراق له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر جه‌نگی ئه‌هلییش وه‌ك دوایین بژارده‌ی مه‌ترسیدار ڕوو نه‌دات، ئه‌وا سه‌قامگیریی وڵات پرسێكی فشه‌ڵ ده‌بێت و به‌رده‌وام له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكار، یه‌كه‌میان دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ر هێزێك وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه وایه لای هێزی به‌رامبه‌ر نه‌ك وه‌كو پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسی، دووه‌میان به‌شدارینه‌كردن له كێكی حكومه‌تدا مانای تیاچوون و بێبه‌شبوونه له غه‌نیمه‌تی ئه‌و سهفهقاقه وه‌همییانه‌ی كه هێزی تر بۆ خۆی فه‌راهه‌م كردووه. بۆیه هه‌موو ئه‌مانه پێمان ده‌ڵێت كه واقعی سیاسی و پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق په‌یوه‌سته به دۆخی نێوماڵی شیعه‌كانه‌وه، ڕاسته پڕۆسه‌كه سه‌خت و ئاڵۆز ده‌كات، دوای ده‌خات، به‌ڵام بۆ ئه‌م قۆناغه و ماوه‌یه‌كی دوورتریش چاوه‌ڕوانی له‌ده‌ستدانی موباده‌ره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تیان لێ ناكرێت.
ئه‌وه‌ی بۆ هێزه‌كانی تر گرنگه له ده‌ره‌وه‌ی نێوماڵی شیعه، به‌تایبه‌تییش كورد چۆنێتی سهوداكردنه له‌گه‌ڵ ئه‌م دابه‌شبوونه سیاسییه‌دا، به شێوه‌یه‌ك كه زۆرترین ده‌ستكه‌وتت هه‌بێ، نه‌ك كاركردن بۆ جڵه‌وكردنی موباده‌ره‌كه لێیان، چونكه نه شیعه و مه‌رجه‌عه‌كانیان و نه ئێرانیش وه‌ك هێزێكی خاوه‌ن هه‌ژموون له عێراقدا ڕێگه به‌مه ده‌ده‌ن و ئه‌زموونی لیسته‌كه‌ی عه‌لاوی و مالیكییش له هه‌ڵبژاردنی 2010دا ئه‌م مشتومڕه‌ی كۆتایی پێ هێناوه.