ئاژانس
خانمە هونەرمەندی ڕۆژئاوای کوردستان شینۆ حەمە بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆکلیپێکی نوێ هاتووهتە هەرێمی کوردستان و دووەم بەرهەمی خۆی بڵاو دەکاتەوە.
شینۆ حەمە لە بارەی کارە نوێکەی بە “ئاژانس”ی وت: “من بە مەبەستی کلیپکردنی نوێترین کارم هاتوومەتە هەرێمی کوردستان، بەرهەمە نوێکەم بە ناوی (تۆ یا مەی)یە کە ستایلێکی مۆدێرنی هەیە و لە هۆنراوە و ئاوازی شەماڵ بریڤکانییە و کاروان میسکی کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردووە و لە لایەن هێژا مەهدی تۆمار کراوە.”
شینۆ حەمە وتیشی: “بەرهەمە نوێکەم ئەویندارییە، چونکە زیاتر حەز دەکەم بۆ ئەوینداران گۆرانی بڵێم، بەدەر لەوەش چەند بەرهەمێکی دیکەشم لە بەردەستە کە یەکێک لە بەرهەمەکانم فۆلکلۆری کوردییە.”
شینۆ حەمە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات، ساڵی ڕابردوو یەکەمین بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی (ڤینا من) بڵاو کردەوە.