داواى چه‌ك و به‌شدارینه‌كردنی هه‌ڵبژاردنیان لێ ده‌كات
ئاژانس
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق خۆى خستووه‌ته نێو ململانێیه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی كه پێشتر چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا ڕوو بدات، ڕێگریى سه‌رۆكوه‌زیران له به‌شداریى ئه‌و هێزه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و بڕیارى دانانى چه‌كه‌كانیان دۆخه‌كه‌ى ڕووبه‌ڕووى پێكدادانێكى سه‌خت كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر زۆره ڕوو بدات.
15ى ئه‌م مانگه عه‌بادى ئاشكرای كرد كه ده‌ست ده‌كه‌ن به جێبه‌جێكردنى هه‌نگاوى ״چه‌ك ته‌نیا به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت״ كه به‌شێك له ئاماژه‌كانى بۆ ئه‌وه‌ن مه‌به‌ست لێى هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی بێت كه چه‌ك دابنێن.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى عه‌بادى له لایه‌ن عه‌لی سیستانی گهورهمهرجهعى شیعه‌كانه‌وه پێشوازیى لێ كرا كه پێشتر له ساڵى 2014 به فه‌توایه‌كى ئەو حه‌شدی شه‌عبی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش پێك هات.
نوێنه‌رى سیستانى له وتارى هه‌ینیدا وتى: ״نابێت حه‌شدی شه‌عبی له ڕووى سیاسییه‌وه بقۆزرێته‌وه.״
عه‌بادى ڕایگه‌یاند: ״حكومه‌تی عێراقى ده‌یه‌وێت حه‌شدی شه‌عبی به پێى چوارچێوه یاساییه‌كان ڕێك بخاته‌وه و بوونى خۆبه‌خشه‌كانیش یه‌كێكه له سیاسه‌ته نه‌گۆڕه‌كانى حكومه‌ت״.
جگه له سیستانی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ڕه‌وتى سه‌دریش پێشتر داوای كرد كه هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ستى حكومه‌ت بكه‌نه‌وه.
سوننه‌كان پاڵپشتیى به‌شێك له‌و تێڕوانینانه‌ى عه‌بادى ده‌كه‌ن بۆ سنوورداركردنى حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئامانجه‌كانیان بۆ ئه‌و ویسته هاوبه‌شه جیاوازه.
له كاتێكدا عه‌بادى ده‌یه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردن حه‌شدی شه‌عبی نه‌یه‌ته ڕێگه‌ى، له لایه‌كى تره‌وه سوننه‌كان ده‌یانه‌وێت هێزى حه‌شدی شه‌عبی كه‌م بكه‌نه‌وه كه به مه‌ترسی بۆ سه‌ر سوننه‌كانى ده‌زانن.
لیقا وه‌ردى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له هاوپه‌یمانیی هێزه عێراقییه‌كانى سوننه به ״ئاژانس״ى وت: ״عێراق پێویستى به‌وه نییه كه هێزى سه‌ربازیى پلهدووى هه‌بێت و ده‌بێت حه‌شدی شه‌عبی بخرێته نێو دامه‌زراوه‌ى سه‌ربازیی ڕه‌سمییه‌وه״.
لیقا وه‌ردى وتیشى: ״ده‌بێت حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و یاساى كاركردنى ڕه‌ت بكرێته‌وه تا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و هێزه نه‌قۆزرێته‌وه״.
له ئێستادا به‌شێك له سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبی ده‌ستیان كردووه به ده‌ستبه‌رداربوون له هێزه‌كه‌یان و درووستكردنى پارتێكى سیاسى بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو كه ئه‌مه‌ش به‌وه لێك ده‌درێته‌وه كه جه‌ماوه‌ریان له‌نێو ئه‌و هێزه ئه‌منییه بۆ پارته سیاسییه‌كه‌ى ده‌قۆزێته‌وه.
لیقا وه‌ردى ده‌ڵێت: ״ئه‌گه‌ر زۆره ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییانه له پاش هه‌ڵبژاردن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پێكهاته‌كانیان له حه‌شدی شه‌عبی و هیچ گره‌نتییه‌ك نییه حه‌شدی شه‌عبی بێلایه‌ن بمێنێته‌وه״.
له ئێستادا هه‌ریه‌ك له گرووپه‌كانى جوبهنا و سه‌رایا سه‌لام و عەسائیب ئه‌هلولهه‌ق په‌یوه‌ندیى نێوان باڵى سه‌ربازی و سیاسییه‌كانیان پچڕاندووه له پێناو به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردندا و هادى عامرى سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌دریش داواى له یه‌كه سه‌ربازییه‌كانى كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كه‌ى بپچڕێنن.
پێشتریش عه‌بادى گۆمى ناكۆكیى خۆى له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی شڵه‌قاند، ئه‌وكاته‌ى له مانگى پێنجى ڕابردوودا وتى نابێت هیچ پارتێكى سیاسیى به‌شداریى هه‌ڵبژاردن بكات كه باڵى سه‌ربازیى هه‌بێت.
له ماوه‌ى ڕابردوودا ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند جارێك به ناڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه‌ى له بڕیاره‌كانى عه‌بادى گرت و له چاوپێكه‌وتنێكدا وتى: ״به پاره‌ى حه‌شدی شه‌عبی چه‌ك بۆ سوپاى عێراق كڕدراوه״.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى سه‌ركرده له حه‌شدی شه‌عبی به ״ئاژانس״ى وت: ״حه‌شدى شه‌عبی بووه‌ته به‌شێكى گه‌وره‌ى هێزه چه‌كداره‌كان بۆ به‌رگریكردن له وڵات و به هیچ شێوه‌یه‌ك نه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه نه ده‌خرێنه نێو هیچ هێزێكى سه‌ربازییه‌وه، ته‌نانه‌ت به نه‌مانى داعش‌یش حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵناوه‌شێنرێته‌وه و یاساكهشى ڕه‌ت ناكرێته‌وه.״
ئه‌سه‌دى دانى به‌وه‌دا نا كه جیاوازیى تێڕوانینان هه‌یه له نێوان عه‌بادى و ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستى یهكتربایكۆتكردن.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له عه‌بادى كه له‌به‌ر هه‌ستیاریى دۆخه‌كه نه‌یویست ناوى بڵاو بكرێته‌وه به ״ئاژانس״ى وت: ״ناكۆكیى نێوان عه‌بادى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس به هۆى ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا سه‌ركرده‌كه‌ى حه‌شدی شه‌عبیی خستووه‌ته نێو لیستى تیرۆره‌وه״.
وتیشى: ״عه‌بادى ده‌یه‌وێت ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له پۆسته‌كه‌ى لا بدات و عه‌بدولغه‌نی ئه‌سه‌دى له جێگه‌ى دابنێت كه ئێستا له یه‌كه‌ى بنه‌بڕكردنى تیرۆره و به هۆیه‌وه ئێران ده‌ستى له دۆسیه‌كه وه‌رداوه״.