ئه‌وانه‌ی پشتی بوون لێی سارد بوونه‌وه
ئاژانس
ئاماژه سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه پلانێكی نهێنی له گه‌رمكردندا بێت بۆ گوشارخستنه‌سه‌ر حكومه‌تی ئێستای عێراق كه ئه‌گه‌ری كه‌وتنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی لێ ده‌كرێت، كێشه‌ی سیاسی و خزمه‌تگوزاری و به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی لایه‌نه‌كان هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه به‌ره‌و یهكلاییبوونهوه بڕوات له پاش نزیكه‌ی ساڵێك له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حكومه‌ته.
سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كان بۆ خستنی عه‌بدولمه‌هدی له‌و كاته‌وه ده‌ستی پێ كرد كه له 17ی مانگی حوزه‌یرانی ڕابردوودا ڕه‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌مار حه‌كیم چووه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه كه به دوایدا چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تر هه‌مان ڕێگەیان گرت.
سالم توفێڵی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له ڕه‌وتی حیكمه به «ئاژانس»ی وت: «له وه‌رزی داهاتووی دانیشتنی په‌رله‌ماندا به‌ڵگه‌نامه‌مان له‌سه‌ر پێنج وه‌زیر كۆ كردووه‌ته‌وه و لێپرسنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و ئامانج له‌وه‌ش به‌هێزكردنی حكومه‌ته نه‌ك به ئامانجگرتنی سه‌رۆكوه‌زیران».
عه‌بدولمه‌هدی هه‌ر زوو بێمنه‌تیی خۆی ڕاگه‌یاند له هه‌وڵدان بۆ ڕووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی و له 22ی ته‌مموزدا وتی: «له هه‌وڵه‌كان بۆ ڕووخاندنی حكومه‌ت ناترسین، چونكه ئێمه نه‌چووین به‌ره‌وپیری كوتله سیاسییه‌كانه‌وه به‌ڵكوو ئه‌وان هاتن بهرهوپیرهمهوه«.
به‌ڵام ئێستا كه‌شی ئه‌و بێمنه‌تییه‌ی عه‌بدولمه‌هدی گۆڕاوه به تایبه‌ت كه یه‌كێك له دیارترین پاڵپشته‌كانی كه هاوپه‌یمانیی سائیرونه به سه‌ركردایه‌تیی موقته‌دا سه‌در كه‌وتووه‌ته تانه‌لێدان و به‌م دواییه‌ش چه‌ند داواكارییه‌كی خسته به‌رده‌می و واده‌یه‌كی بۆ جێبه‌جێكردنیشی دانا.
ڕائید فه‌همی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیی سائیرون به «ئاژاس»ی وت: «له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ئه‌و واده‌یه‌ی موقته‌دا سه‌در دایانناوه بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی چه‌ندین ئه‌گه‌ر له به‌رده‌ماندایه و گوشار له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌كه‌ی نه‌ك په‌نابردن بۆ دیاریكردنی ماوه له پاش ئه‌وه‌ی ساڵێك واده‌ی خرایه به‌رده‌م بۆ كاركردن».
ئێستا به‌شێك له‌و كوتله سیاسییه بچووكه‌كان كه ده‌زانن سود له ڕه‌خنه‌گرتن له ئه‌دای ئێستای حكومه‌ت ده‌بینن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ ئاماژه ده‌ده‌ن به ئۆپۆزسیۆنبوون و هه‌وڵی ڕووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی ده‌ده‌ن.
له ئێستادا ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی كه عه‌بدولمه‌هدی پێشتر ئه‌ندامی بووه تاكه لایه‌نه كه به ڕاسته‌وخۆ پاڵپشتیی ده‌كات.
هه‌مام حه‌مودی، سه‌ركرده له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی ڕایگه‌یاند: «هه‌وڵه‌كان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی شكست ده‌هێنێت و هه‌ندێك له كوتله‌كانیش له‌و باره‌یه‌وه دووڕوون».
ململانێیكه له نێوان شیعه‌كاندا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قووڵتر بووه‌ته‌وه كه به‌شێكیان له دژین و به‌شێكی تریشیان پاڵپشتیی ده‌كه‌ن.
فالح خه‌زعه‌لی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانیی فه‌تح به «ئاژانس»ی وت: «ئه‌و لایه‌نانه دژایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كه‌ن كه بڕیاره‌كانی زیانی پێگه‌یاندوون و ڕووخاندنیشی وه‌همه.«
وتیشی: «حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی پیۆیستیی به كاتێكی زۆرتره بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و هه‌موو جۆره گوشارێكیش له‌سه‌ری كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی و شه‌قامی عێراقی ده‌بێت و حكومه‌تیش به كوتله‌یه‌ك ناڕووخێت كه ته‌نها 19 كورسیی هه‌یه«.
ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی ئاڵۆزتر كرد ڕاگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆنبوون بوو له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووه‌وه كه له ڕاگه‌یەندراوێكدا حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به «خراپترین» حكومه‌ت ناوزه‌ند كرد له ڕووی هاوپشكی تائیفییه‌وه.
ئایات موزهفر نووری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانیی نه‌سڕ به «ئاژانس»ی وت: «پاڵپشتی یان دژایه‌تیی ڕووخاندن یان مانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له لایه‌ن كوتلهكهمانهوه به‌نده به پابه‌ندبوونی به كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و چاومان له پۆسته‌كه‌ی نییه«.