وەزیرەکانمان دەگەڕێنەوە حکوومەت
سازدانى: ئارا ئیبراهیم
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه فراكسیۆنى بزووتنه‌وه‌كه‌ى ده‌چنه‌وه په‌رله‌مان و وهزیرهكانیشیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ حكومه‌ت و ده‌شڵێت: ״به پێى زانیاریى وردیى ئێمه ڕیفراندۆم لە کەرکوک ناکرێت״.
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف له چاوپێكه‌وتنێكى ״ئاژانس״دا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ئه‌و گرژییه‌ى پێشتر له هه‌رێمى كوردستاندا ڕووی داوه هه‌ڵه‌ى گۆڕان و پارتییشی تێدا بووه و ده‌شڵێت: ״ڕه‌نگه پارتى داواى ئه‌وه بكه‌ن كه كاك مه‌سعود جارێكى تر بتوانێت خۆى هه‌ڵبژێرێته‌وه و ئێستاش زه‌مینه له‌بارتره بۆ ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر هه‌موارى یاسایى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم״.
ئاژانس: سه‌ره‌تا له داواكارییه حه‌وت خاڵییه‌كه‌ى یه‌كێتییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین كه خستییه به‌رده‌ستان، هه‌ست ناكه‌ن له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی ئێوەدا به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان یه‌ك شتن؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئه‌و خاڵانه‌ى یه‌كێتیى و ئه‌و خاڵانه‌ى پارتی‌یش بۆ ئێمه ته‌رحیان كرد هه‌موو ئه‌مانه خاڵبه‌ندیى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستانن، هه‌موومان قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین ئه‌مه كێشه‌كانمانه، هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كان ده‌یخه‌نه سه‌ر كاغه‌ز، قه‌یرانى دارایى و كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ى تهبهعاتى كێشه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم بووه، به‌ڵام چۆن چاره‌سه‌رى بكه‌ین، ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆچوونمان وایه ده‌بێت به یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت له په‌رله‌ماندا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕێكکهوتنێكى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى سیاسى بكه‌ین له‌ناو خۆماندا، ئه‌م هێزه سه‌ره‌كییانه و بیبه‌ینه په‌رله‌مان و بیانكه‌ینه پڕۆژه‌یاسا.
ئاژانس: ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌ستیارانه چه‌ند ڕۆژێك پێش واده‌ى دیاریكراوى كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان كه پێنجشه‌ممه 14-9یه مایه‌ى ڕوودانێتى؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ده‌كرێت بگه‌ینه ڕێکكه‌وتن ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌كمان مه‌به‌ستمان چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و به‌شداریكردنى لایه‌نه‌كانه له ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، با له جیاتى ئه‌وه‌ى سێ سه‌عات كۆ ببینه‌وه، با 24 یان 48 سه‌عات كۆ ببینه‌وه له‌به‌ر خاترى میلله‌ته‌كه‌مان، بۆ ئه‌وه‌ى بۆ پڕۆژه‌یاساكان ڕێك بكه‌وین و بیده‌ینه په‌رله‌مان، مه‌تبه‌خى سیاسى به‌تایبه‌ت له نێوان پێنج لایه‌نه‌كه ئه‌نجام بدرێت بۆ كۆى كێشه‌كان بۆ هه‌مواركردنى یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و كۆى ئه‌و شتانه‌ى تر كه پێویستى به دیاریكردنى میكانیزمى جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى هه‌یه، ئه‌وكاته په‌رله‌مانى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه به ڕۆژێكه یان هه‌فته‌یه‌ك و مانگێكه، ئه‌مانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕێكکهوتنێكى نیشتیمانى هه‌بێت له‌سه‌رى.
ئاژانس: به‌بێ گه‌ره‌نتیی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ئاماده‌ن به‌شدار بن له كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا؟ له كاتێكدا باس له درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى سه‌رۆكایه‌تیى مه‌سعود بارزانى ده‌كرێت؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئه‌مانه سیناریۆ و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا هه‌ڕه‌شه‌شن له‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌كان، وه‌كو باڵۆن ده‌یخه‌نه وه‌زعه سیاسییه‌كه‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه كێشه‌ى یاسایى هه‌یه له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم، ئه‌م كێشه‌یه پارتى خۆیشى نهیشاردووەتهوه، پێشتر گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕێگه چاره‌سه‌ره‌كه‌ى ده‌كرا كه هه‌ندێ خاڵ پارتى له‌گه‌ڵیدا نه‌بوو بۆ ههمواركردنهوهكهى، هه‌ندێ خاڵى له‌گه‌ڵیدا بوون، ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه له هه‌ندێ خاڵیدا له‌گه‌ڵیدا نه‌بووین كه پارتى باسى ده‌كرد، هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانى تریش به هه‌مان شێوه، چوار فراكسیۆنى گه‌وره‌ى په‌رله‌مان پڕۆژه‌ى هه‌موارى یاساكه‌یان كرده‌وه، پێش دوو ساڵ پارتى بۆیه ته‌گه‌ره‌یان ده‌خسته به‌رده‌م هه‌موارى یاساكه بۆ ئه‌وه بوو كاك مه‌سعود تا دوو ساڵى تر بمێنێته‌وه، ئه‌شیان وت دژایه‌تیى شه‌خسیى كاك مه‌سعود ده‌كه‌ن كه له ڕاستیدا وا نه‌بوو، به‌ڵام ئێستا چه‌ند جارێكه كاك مه‌سعود ده‌ڵێت جارێكى تر خۆم هه‌ڵنابژێرمه‌وه، ئه‌گه‌ر یاسا هه‌موار كرا ده‌رده‌كه‌وێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌بێته سه‌رۆكى هه‌رێم، له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا زه‌مینه له‌بارتره بۆ ئه‌وه‌ى ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر هه‌مواركردنى یاساكه، بێ هه‌مواركردنى ئه‌م یاسایه ئه‌سڵه‌ن یه‌كێك له موئهسهسهكانى هه‌رێم بێ یاسا ده‌بێت و په‌كى ده‌كه‌وێت، ئێمه‌ش خوازیار نین به ناقانوونى به‌ڕێوه بچێت، كه‌س له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه ئه‌م كێشه‌یه وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه به پارتییشه‌وه.
ئاژانس: ئه‌گه‌ر یاساكه به شێوه‌یه‌ك هه‌موار كرا كه مافى دا به مه‌سعود بارزانى جارێكى تر خۆى كاندید بكاته‌وه، ئێوه له‌گه‌ڵیدا ده‌بن؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ڕه‌نگه پارتى داواى ئه‌وه بكه‌ن كه كاك مه‌سعود جارێكى تر بتوانێ خۆى هه‌ڵبژێرێته‌وه، له یاساكه‌دا كه مه‌سعود بارزانى خۆى واژۆى كردووه ده‌ڵێت بوارى درێژكردنه‌وه‌ى نییه، ئه‌گه‌ر كاك مه‌سعود خۆى كاندید بكات ده‌بێت كۆده‌نگیى نیشتیمانیى له‌سه‌ر بێت كه ئه‌و مافه‌ى پێ بدرێت، ئه‌وكاته مونافیسى ده‌بێت بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم و گۆڕان كاندیدى ده‌بێت، ئه‌وه گرنگه بۆ هه‌موو لایه‌ك كه سیستمى سیاسى بكرێته سیستمى په‌رله‌مان و جێگیر بكرێت و یاساكان هه‌موار ده‌كه‌یته‌وه و كۆده‌نگیى نیشتیمانى له‌سه‌ر ده‌بێت كه فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانن.
ئاژانس: ده‌وترێت پێشتر گۆڕان كاراكردنه‌وه‌ی بێمه‌رجی په‌رله‌مانی ده‌ویست، ئێستا هه‌ست ناكه‌ن هیچ مه‌رجێك نه‌ماوه و ئێوه مه‌رجتان هه‌یه؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئێمه هیچ مه‌رجێكمان نییه، ده‌مانه‌وێت پێش ئه‌وه‌ى بچینه په‌رله‌مان فه‌وزا درووست نه‌بێت و ڕێكکه‌وتنى سیاسى بكرێت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ى یه‌كێتیى و پارتى و ئێمه و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو پێشنیاریان كردووه، هه‌مووى خاڵى لێكنزیك بوون و ده‌گه‌ینه ڕێكکه‌وتن.
ئه‌و گرژییانه‌ى پێشتر درووست بوون هه‌ڵه‌ى پارتى و ڕەنگە هەڵەی ئێمەشی تێدا بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌گه‌ینه ڕێكکه‌وتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دواجار پێكه‌وه جوانین و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین.
ئاژانس: وه‌زیره‌كانتان بێ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌چنه‌وه حكومه‌ت؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: ئه‌گه‌ر ڕێکكه‌وتنى سیاسى بكرێت له‌سه‌ر په‌رله‌مان، به‌ڵێ، وه‌زیره‌كان ده‌چنه‌وه حكومه‌ت، هیچ بڕیارێكى وامان نییه نه‌چینه‌وه په‌رله‌مان، ده‌چینه‌وه په‌رله‌مان.
ئاژانس: ئه‌ی هه‌ست ناكه‌ن یه‌كگرتوو پشتی له بهرهكهتان كرد؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: پێمان وایه كۆده‌نگى له نێوان یه‌كێتیى و كۆمه‌ڵ و گۆڕان و یه‌كگرتوو هه‌بوو بۆ هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، هه‌تا ئێستا هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه ئیلتزامیان به به‌ڵێنه‌كانى خۆیانه‌وه كردووه، یه‌كگرتووش به هه‌مان شێوه ئیلتزامى كردووه به به‌ڵێنه‌كانییه‌وه، ئێمه حه‌قى هه‌ندێ لێدوانمان نییه كه ئه‌و قسانه له‌سه‌ر گۆڕان و یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن.
ئاژانس: هه‌ڵوێستتان له‌سه‌ر ڕیفراندۆم چۆنه، به‌ڵێ یان نه‌خێر، یان جه‌ماوه‌رتان سه‌رپشك ده‌كه‌ن؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: به پێى زانیاریى ئێمه ڕیفراندۆم لە کەرکوک ناکرێت و ئەگەریش هەیە لە هەرێم دوا بخرێت، فشارێكى جددى له لایه‌ن بێگانه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر دواخستنى ڕیفراندۆم، ده‌بێت خه‌ڵكى كوردستان باش ئه‌وه بزانن كه هه‌ڵوێستى گۆڕان بۆچى له‌سه‌ر ڕیفراندۆم به‌و شێوه‌یه بووه، كه داوامان ده‌كرد ڕیفراندۆم دوا بخرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى ده‌نگ و ڕه‌نگمان له دواخستنیدا هه‌بێت، ئه‌وه‌تا پارتى و یه‌كێتیى گه‌شتوونه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ى ڕیفراندۆم دوا بخرێت، ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكیشدا ڕیفراندۆم بكرێت ئه‌وا ده‌نگى ئێمه به‌ڵێ ده‌بێت نه‌ك نه‌خێر.
ئاژانس: گۆڕان سازش له‌سه‌ر دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كات؟
عه‌بدولڕه‌زاق شه‌ریف: گۆڕان سازش له‌سه‌ر دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكات، چونكه ئه‌وه مافێكى ڕه‌واى دیموكراسیی خه‌ڵكه، ئه‌مه كاره‌ساته بۆ پڕۆسه‌ى دیموكراسى کر تۆ بێیت هه‌ڵبژاردنه‌كان دوا بخه‌یت و له كاتى خۆیدا نه‌یكه‌یت.