عەتا کەریم
ئه‌وه‌ی له عه‌فرین ڕوو ده‌دات، جیا له به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیی و پاوانخوازیی و زیندووكردنه‌وه‌ی خه‌ونی سوڵتانییانه‌ی توركیا، به قهڵهمڕهوییهكانی ڕابردووی، هاوكاتیش له‌سه‌رپێوه‌ستانی كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا ئارامی لێ بڕیوه، كه به ئاشكرا و نهێنیی له دژایهتیكردنیدا بوو، تا گه‌یشته ئۆپراسیۆنی قورس، كه زۆرێك له قوربانی و به‌ركه‌وتووان خه‌ڵكی سڤیلی ژن و منداڵ و پیر و گه‌نجی كوردن.
ئه‌م په‌لاماره له توركیا چاوه‌ڕوان ده‌كرا، هه‌روه‌ها پشتتێكردنی نێوده‌وڵه‌تییش دیسانه‌وه چاوه‌ڕوانكراو بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ئامانجگیراو ״كورد״ه، كه له زهنیه‌تی زۆرێكیاندا شێواویی و تێڕوانینی ڕقاوی به‌رامبه‌ر به كورد وێناكراوه، كه له به‌رگ و ده‌مامكی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، ئایدیۆلۆژی شاردراونه‌ته‌وه، هێزی دژایه‌تی كوردی پێوه‌رده‌گرن.
ئه‌م مامه‌ڵه‌یه وڵاتانی ״خاكی كورد به‌سه‌ردا دابه‌شكراو״ كه توركیا و سوریا و عیراق و ئیران، له دژی كورد ده‌یكه‌ن و هه‌میشه ئاماده‌ی چه‌پاندن و له‌ناوبردنی كوردن و ڕێككه‌وتننامه‌ی درێژخایه‌ن له نێوانیاندا هه‌یه، هه‌ر كات جوڵاندنی كه‌یسی نه‌ته‌وه‌یی و خاك و مافی كورد بێته ئاراوه، ئه‌وان هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌ده‌ن.
تێگه‌یشتن له‌م وێنایه ئاسانه، داگیركراو له‌سه‌ر خاكی خۆیه‌تی، كوردی له‌سه‌ر ده‌ژی، داگیركاریش چوارن، كه‌خاڵی كۆك و هاوبه‌شیان دژایه‌تی و داگیركاری و سه‌ركوتكاریی كورده، به‌ڵام هێشتا كورد كه یه‌ك خاك و جوگرافیا و یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه، ناتوانێ یهكبیر و هێز بێت، لانیكه‌م به‌رامبه‌ر داگیركاره‌كانی!
ئازاره تاڵه‌كه ئه‌وه‌یه كه زۆرجار ئه‌و سیاسه‌ته سه‌پێنراوه كه له ڕێی ״جاشایه‌تی، ده‌ستكێشی״ هه‌ندێك كاراكته‌ری حزبی، سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بگره ئایینیش له ناو كوردا بۆ دژایه‌تیی كورد به‌كارده‌هێنرێن، كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی و داگیركاره‌كان ده‌كه‌ن له دژی كورد! ئه‌مه له نابووتترین كاراكته‌ر و سیاسه‌ته ڕه‌شه‌كانه، كه له مێژووی كورد نابڕێت!!.
ئه‌م هه‌ڵوێسته نامۆ دووباره و چهندبارانه كه هه‌میشه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، ئازایه‌تی له چیدایه كورد له هێزی ناولێنراوی وه‌ك (ئه‌نه‌كه‌سه) و جۆره‌كانی چهكداربكرێن و له چوارچێوه‌ی حزبێكی گوێڕایه‌ڵ له باشووره بنێردرێت بۆ ڕۆژئاوا و له عه‌فرین هاوشان و هاوبیری سوپای توركیا بێت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌زمونی كانتۆنه‌كانی كوردی هاوزمان و هاوخاك و هاودوژمن و كوردكوژی بكات! له جیاتی به‌رگریی، ڕاوی كچان و كوڕانی شه‌ڕڤانی عه‌فرین ده‌كات، شانازیی له چیدایه له باشووره‌وه درێژه به‌پیلانی دژایه‌تییه‌كانی كوردی ڕۆژئاوا بدرێت، له‌جۆری سنوورداخستن و خه‌نده‌ق لێدان و ڕێگری دێگه‌ڵه، ڕوو سووری ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوزمانهكهت نیت، دژایه‌تی مه‌كه، ده‌ستكێشی دوژمنه‌كانی مه‌به، ماكینه‌ی ڕاگهیاندنهكهت بۆ نابوتكردنی خه‌بات و مافی گه‌لی كورد نه‌بێت له پارچه‌یه‌كی داگیركراودا.
تاڵتریش له‌و نموونانه‌ن، كه كه‌سایه‌تی ئایینی و له پێگه‌ی باڵای ئایینی ئیسلامی و ته‌یاری كوردی– ئیسلامی‌دا دیسان له به‌رگی ئاییندا ده‌ستخۆشی له سوپای توركیا ده‌كات بۆ كوشتنی كورد له عه‌فرین، كوردێك له سه‌رخاك و مافی لێسه‌ندراوی خۆی به‌رگریی ده‌كات، به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه‌ی شانازییان پێوه بكات و ئیلهامی سه‌ركه‌وتنیان پێ بدات، پێچه‌وانه ده‌ستخۆشی له بكوژ و داگیركارهكهی بكرێت، كه ژن و كچ و هاوزمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ت له‌سه‌ر خاكی خۆی ده‌كوژێت.
عه‌فرین ناكه‌وێت، چونكه ئه‌و كچ و كوڕانه ده‌یپارێزن كه نه‌یانهێشت كۆبانێ بكه‌وێت، به‌ڵام دیسان مێژووی داستانه‌كانی كورد، ده‌بێت په‌راوێزێكی بۆ خیانه‌تكار و موشتاقهكانی داگیركه‌رانی تێدابێت، ئه‌ویش له سه‌رده‌مێكدا كه یه‌كه‌مین جاره له دوای باشوور، له ڕۆژئاوا ده‌رفه‌ت بۆ گه‌لی كورد ده‌ڕه‌خسێت ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌بێت.