ئاژانس
هەرچەندە ئاماژە بەوەدراوە کە بە سەدان پرۆژە لە پارێزگای سلێمانی پەکخراوە لە کاتێکدا لە پارێزگاکانی دیکە پرۆژەکان بەردەوامن، بەڵام عومه‌ر قهڵادزێیى له برى پارێزگارى سلێمانى ڕه‌تى كرده‌وه، سلێمانى له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پشتگوێ خرابێت.
عومه‌ر قهڵادزێیى به ״ئاژانس״ى وت: ״حكوومه‌تى هه‌رێم له قه‌یرانى داراییدایه، ئه‌م قه‌یرانه ته‌نیا سلێمانیى نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێمى گرتووه‌ته‌وه، حكوومه‌ت به پێى ڕێژه‌ى دانیشتووانى پارێزگاكان بودجه و پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى ئه‌نجام ده‌دات، له‌و ڕێژهیە پارێزگاى سلێمانى %43 پڕۆژه و بودجه‌ى بۆ دابین ده‌كرێت و زۆر جاریش به زیاده‌وه بۆمان كراوه.
سه‌باره‌ت به خراپیى كاره‌با و تێكچوونى ڕێگاوبانه‌كان و نۆژه‌ننه‌كردنه‌وه‌یان ناوبراو وتى: ״ئه‌وانه پێویستیان به بودجه‌یه و داوامان له حكوومه‌ت كردووە له ئایینده‌یه‌كى نزیكدا سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كان نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكوومه‌ت موافه‌قه‌ى كردووه له‌سه‌ر كڕینى 30 محاویله‌ى كاره‌با״.