ئاژانس
ئەمڕۆ هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن بەڕێوە چوو.
بەپێی ئەنجامی دەنگەکان عومەری سەید عەلی تاکە کاندیدی بزوتنەوەکە بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی بە ٣٨ دەنگ لە كۆی ٥٦ دەنگ وەک ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.
هەریەکە لە جەمال حاجی محەمەد وەک سكرتێری كاروباری جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و محەمەد تۆفیق رەحیم وەك سكرتێری كاروباری ژوورەكان و عوسمان حاجی مەحمود وەک سكرتێری كاروباری باژێروانەكان و جەلال جەوهەر وەك سكرتێری كاروباری فراكسیۆنەكان و شۆڕش حاجی وەك سكرتێری كاروباری خەڵك هەڵبژێردران.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دورخستنەوەی کاندیدە گەنجەکان لە پرۆسەکە ناڕەزایەتی لە نێو بەشێک لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆراندا دروستکرد.