ئاژانس
عەریفێکی پاسه‌وانی سنوور له سنوورى قه‌زای چوارتاى سه‌ر به پارێزگاى سلێمانی به حه‌ب و ده‌رمانی هۆشبه‌رەوە ده‌ستگیر ده‌كرێت و له ئێستادا دۆسیه‌كه‌ی لای ئاسایشی سلێمانییه.
ئه‌و کەسە كه پله‌ى عه‌ریف بووه ناوى (ف،ر)ە و له 28ى مانگى ڕابردوودا ده‌ستگیر كراوه، كاتێك به ناوى گواستنه‌وه‌ى خواردهمهنییەوە پێداویستی ده‌بات بۆ سه‌ر سنوور، له برى ئه‌وه حه‌ب و مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ ده‌بێت و ده‌ستگیر ده‌كرێت و له كاتى لێكۆڵینه‌وه‌شدا ناوى چه‌ند كه‌سێكى تر‌ى دركاندووه كه هاوكاری بوون و له ئێستاشدا دۆسیه‌كه‌ی لای ئاسایشه و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
عه‌قید به‌رزان بابه‌كر، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسه‌وانی سنوور له قه‌زای چوارتا، وێڕاى پشتڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه به ״ئاژانس״ى وت: ״ئه‌و كه‌سه پێشتر جارێك فهسڵمان كرد، هه‌ر بۆ خۆی كه‌سێكى بێكهڵك بوو، دیاره له سه‌ره‌وه و له ده‌سه‌ڵاتی باڵاوه گوشاریان لێ كردین و پێیان گێڕاینه‌وه، وتیان خۆی چاك ده‌كات، چونكه پێشتر بۆ خۆم گومانم له‌سه‌ری هه‌بووه״.
وتیشی: ״ڕۆژی 28/3/2017 ئه‌م عه‌ریفه هاتووەته‌وه بۆ واجب و ده‌وامه‌كه‌ی له سنووری نێوان شارباژێڕ و ئێرانه و كاته‌كه‌ی وا بووه سه‌وزه و میوه بۆ پاسه‌وانی سنوور ببات، به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه شتی خراپی بردووه״.
هاوكات ڕزگار حه‌مه‌ڕه‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی سلێمانی به ״ئاژانس״ى وت: ״جارێ ئه‌و كه‌یسه لای حاكمه و له لێكۆڵینه‌وه‌دایه، هیچ زانیارییه‌كمان نییه له سه‌ری״.