ئاژانس
پاش ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان وەفدێکی هاوبەشیان پێکهێنا بۆ تاوتوێکردنی پرسی ڕیفراندۆم لەگەڵ لایەنەکان، بەڵام پەرلەمانتارێکی گۆڕان داوادەکات بزوتنەوەکەی پێشوازی لەو وەفدە نەکات.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان ڕایگەیاند”گۆڕان، له بری پێشوازی په‌یامێک بنێرێت بۆ پارتی و یه‌کێتی. رونیبکاته‌وه؛
له‌بری ئه‌وه‌ی حیزبێک یان دوان بڕیار له ڕیفراندۆم بدات، پێویسته له ڕێگای په‌رله‌مان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌کانه‌وه لێکۆڵینه‌وه بکرێت بۆ پێداویستییه‌کانی ڕیفراندۆم و بڕیارلێدان”
عەلی حەمە ساڵح وتیشی”پارتی، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی وتی: بێ په‌رله‌مان ده‌توانین بیکه‌ین، به‌پێی یاسا به‌رکاره‌کان په‌رله‌مان مه‌رجه‌عه بۆ بڕیاره چاره‌نووسسازه‌کان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ریفراندۆم یاسای ده‌وێت”
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان داواش دەکات کە ڕیفراندۆم لەکاتێکدا بکرێت کە نیه‌تێکی جدی هه‌بێت بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌ت، نه‌ک ته‌نیا ڕیفراندۆم بۆ زانینی بۆچونی کوردستانیان بێت، چونکه بۆچونی کوردستانیان ڕوونه.