ئاژانس
سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاشکرای دەکات کە ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تى هه‌رێم لەگەڵ کۆمپانیایی ڕوسنەفتی ڕوسی هاوبه‌شى و شهریكییه نه‌ك گرێبه‌ست.
غالب محه‌مه‌د سه‌رۆكى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به ״ئاژانس״ى وت: ״ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كراوه هاوبه‌شى و شهریكییه نه‌ك گرێبه‌ست، ئه‌و كۆمپانیایه له داهاتوودا به هه‌مان شێوه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم خاوه‌ندارێتیى ئه‌و بیره‌نه‌وتانه ده‌كات و له %33ى داهاتى نه‌وتى ئه‌و بیرانه‌ى به‌رده‌كه‌وێت״.
وتیشى: ״به پێى زانیارییه‌كان چوار له‌و بیرانه‌ى كه كۆمپانیاكه بڕیاره به‌رهه‌مهێنانى تێدا بكات ده‌كه‌ونه سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه״.
هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى 57 بلۆكى نه‌وتییه، 27 بلۆكى نه‌وتیى ده‌كه‌وێته سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه، كۆمپانیاى ڕوسنهفتى ڕوسى له ئیداره‌ى گه‌رمیان و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كارى گه‌ڕان و پشكنینى كردووه له بوارى نه‌وتدا، به وته‌ى غالب محه‌مه‌د چوار له‌و كێڵگه نه‌وتییانه كه بڕیاره بدرێت به‌و كۆمپانیایه له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵەبجه و ئیداره‌ى گه‌رمیاندایه.