ئاژانس
پاش ئه‌وه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی فراكسیۆنێكی هاوبه‌شیان به‌ناوی خزمه‌ت له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان پێكهێناوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر كێشه كه‌وتۆته نێوانیانه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا كه تایبه‌ت بووه به پرسی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕێوبه‌ری ناحیانه‌ی كه له سنوری پارێزگای هه‌ولێردا به به‌تاڵی ماونه‌ته‌وه، هه‌ریه‌كه له گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كردووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی له فراكسیۆنی خزمه‌تدا هاوبه‌شه له گه‌ڵ یه‌كگرتوو، به‌ڵام به‌هۆی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه كێشه كه‌وتۆته نێوانیانه‌وه به‌و پێیه‌ی كۆمه‌ڵ بایكۆتی كردووه‌و یه‌كگرتوو بایكۆتیان نه‌كردووه.
عه‌باس محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی خزمه‌ت و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاندووه ئه‌وان ته‌نها وه‌ك كۆمه‌ڵ بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كردووه چونكه ئه‌ندامه‌كه‌ی یه‌كگرتوو پێشتر مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه‌و نه‌یتوانیوه به‌ناوی ئه‌وانه‌وه بڕیار بدات.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆش غازی عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و پێشتر مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه هه‌ر بۆیه نه‌چۆته كۆونهوهكهوه.